حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوا له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌کات له ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکشێنه‌وه له پێناو ڕێگاگرتن له مه‌رگی که‌سانی سیڤیل به‌هۆی هێرشه‌کانی له‌شکری تورکیا دژ به گروپه‌که.
ئاژنسی ئه‌سۆسیه‌یتت پرێس له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند، له به‌یاننامه‌یه‌کی ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ڕاگه‌یه‌ندراوه پێویسته په‌که‌که شه‌ڕڤانه‌کانی له خاکی هه‌رێمی کوردستان بکشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی مه‌ده‌نی کوردستان نه‌بن به قوربانی ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه.
هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ئیدانه‌ی هێرشه‌کان تورکیاش کراوه بۆ سه‌ر که‌سانی سیڤیل، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که ده‌ڵێن ماڵی خه‌ڵکی به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانه‌وه له باکوری ڕۆژئاوای عێراق زیانی پێگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها له بڵاکراوهکهی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا داوا له هه‌ردوو لا کراوه ده‌ستبکرێته‌وه به وتووێژی ئاشتی.
له ده‌قی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه" ئێمە لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەم بۆردومانە دەكەین كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان، داوا لە توركیا دەكەین بۆردومانكردنی خەڵكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەهیدكردنی هاووڵاتیی مەدەنیی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. پێویستیشە هێزەكانی پەكەكە گۆڕەپانی شەڕەكە لە هەرێمی كوردستان دوور بخنەوە و چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ئەو شەڕ و ململانێیە. بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵكی مەدەنی دەبێت و داوا دەكەین لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی".
سه‌دار ستار چالاوانێکی په‌که‌که له عێرق به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆسیه‌یتت پرێسی ڕاگه‌یاندووه هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا به‌لایه‌نی که‌م 6 ماڵیان له شارۆچکه‌ی زارگه‌لی ڕووخاندووه و به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌سی مه‌ده‌نیش کوژراون و 12 ش بریندار بوون.
تورکیا هێرشه ئاسمانییه‌کانی بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان له هه‌فته‌ی ڕابوردوو ده‌ستپێکرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هێرشه له ساڵی 2012 وه که پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێ‌کرد.
له ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌که‌که‌ی تاوانبار کرد به هێرش کردنه سه‌ر بۆرییه نه‌وته‌کانی باکوری عێراق. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی ده‌فرۆشت به تورکیا له‌و کاته‌وه‌ی ناکۆکی له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دروست بووه. ئه‌م فرۆشتنه له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ ڕاگیرا وه‌کو به‌شێک له ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌رچه‌نده حکومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به بازاره‌کانی جیهان ده‌کات.
هاوکات له سوریا چه‌کداره کورده‌کان ده‌ڵێن له‌شکری تورکیا له 24 ی مانگی 7 وه 4 جار هێرشی کردۆته سه‌ریان و ئه‌م هێرشانه به وروژێنه‌ر ناودێر ده‌کات. یه‌کینه‌کانی پارستنی گه‌ل ناسراو به یه‌په‌گه که ماوه‌یه‌کی زۆره له پێشه‌نگی شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه به هاوکاری هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریا داوا له هاوپه‌یمانان ده‌کات که هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا ڕوون بکه‌نه‌وه. یه‌په‌گه ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌مان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان نییه به شه‌ڕه‌که‌ی تورکیا و په‌که‌که‌وه به‌ڵام له‌شکری تورکیا چاودێری بنکه‌کانمان ده‌کات و هێرش ده‌کاته سه‌رمان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ده‌ره‌نجامی ده‌بێت و حه‌کومه‌تی تورکیا به‌رپرسیار ده‌کرێت.