Accessibility links

ئەمەریکا: هیچ پەیوەندیـیەک لە نێوان ڕێکەوتنی واشنتن لەگەڵ ئانکەرە و هێرشی دژی پەکەکە نیـیە


کاربەدەسـتانی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکەن سەبارەت بەوەی پەیوەست بێت بە واشنتنەوە، هیچ پەیوەندیـیەک لە نێوان سیاسەتی نوێی تورکیا لە بەرامبەر داعش و هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردسـتان نیـیە.

کۆشـکی سـپی ڕۆژی یەکشەممە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر زیادبوونی هەوڵەکانی تورکیا لە دژی داعش. هاوکات کاربەدەستێـک کە لەگەڵ سەرۆک ئۆباما بوو لە گەشتەکەی بۆ کینیا بە پەیامنێرانی گوت پەکەکە ڕێـکخراوێـکی "تێرۆرستە"، بەڵام هیچ پەیوەندیـیەک لە نێوان ڕێکەوتنەکەی ئەم دوایـیەی نێوان واشنتن و ئانکەرە بۆ هاوکاری لە دژی داعش نیـیە لەگەڵ هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا لە دژی پەکەکە.

XS
SM
MD
LG