سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ئاشکرای کرد 5 منداڵی وون بووی هه‌ڵه‌بجه‌ییان دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌م منداڵانه له کاتی کیمیایی بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له که‌سوکاریان دابڕاون و له‌و کاته‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند خێزانێکی ئێرانیه‌وه ئه‌رکی به‌خێو کردنیان گیراوه‌ته ئه‌ستۆ و گه‌وره کراون.
لوقمان عه‌بدولقادر، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند منداڵه دۆزراوه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان که دوانیان له تاران و ئه‌وانیتر له سنه و که‌ره‌ج و ئه‌سفه‌هانن چاوه‌ڕوانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن تا پشکنینی DNA یان بۆ ئه‌نجام بدرێت و بگه‌ڕێنه‌وه نێو خێزانه‌کانیان.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیستن.