ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک له ده‌ره‌وه‌ی کۆنسۆڵخانه‌ی ئیتالیا له قاهیره، که‌سێک کوژراوه و به‌لایه‌نی که‌م دوو که‌سیش بریندارن که یه‌کێکیان پۆلیسه.
باڵه‌خانه‌ی کۆنسۆڵخانه‌که زیانێکی زۆری پێگه‌یشتووه و ناوچه‌که‌ش بۆری و لوله‌یه‌کی زۆری ئاوی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت له ژێر زه‌ویه‌وه و ئه‌مانه‌ش تێکشکاون.
هێشتاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه که زوییه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوویداوه.