ئێران ده‌ڵێت کاتێکی دیاریکراوی نییه بۆ گه‌یشتن به سه‌ودایه‌کی ناو‌کی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی رێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ووتی وت‌و وێژه‌کان له ڤییه‌ننا تا پاش ئه‌مرۆش که کاتی کۆتاییه‌که‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ووته بێژێک بۆ شاندی ئێرانی له وت‌و وێژه‌کاندا له‌گه‌ڵ وڵاته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهان له ڤییه‌ننا به ئاژانسی فرانس پریس ووت ئێمه کاتێکی کۆتاییمان نییه.
سه‌رۆکی رێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا فیدیریکا موغیرینی له ده‌می پشوو وه‌رگرتن له وت‌و وێژه‌کاندا له ڤییه‌ننا به په‌یامنێرانی ووت ئێمه تا دوو رۆژی تر له‌سه‌ر وت‌و وێژه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بین.