پێنج که‌س کوژراون له نزیک شاری میسراته له لیبیا کاتێک هێرشێکی خۆکوژی کراوه.
ڕیکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیاریتی ئه‌م هێرشه خۆکوژیه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی له ئه‌ستۆ ناوه.
هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که به ئۆتۆمبێلێکه‌یه‌وه له ناو بنکه‌یه‌کی پشکنینی ئاسایشیدا له ڕۆژئاوای شاره‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له لیبیایه‌کی پڕ له کێشه و ئالۆزی سیاسی‌دا میسراته چۆته پاڵ ئه‌و حکومه‌ته نافه‌رمیه‌ی کۆنترۆڵی ته‌رابولس پایته‌ختی لیبیا ده‌کات.
ئه‌و حکومه‌ته‌ش که له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دانیپێدانراوه بنکه‌ی له شاری توبروق.
خه‌لیفه غول، سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی ته‌رابولس ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی به بیانیه‌کانی توندوتیژی بۆ لیبیا دێنن ناودێری ده‌کات.
غول ده‌ڵێت "ئێمه پشتیوانی له هه‌موو له‌شکر و پۆلیس و هێزه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌که‌ین بۆ شه‌ڕ و دواکه‌وتنی ئه‌وانه‌ی هاتونه‌ته لیبیاوه و ده‌ڵێن نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن" وه ده‌شڵێت ئیسلام له‌وانه بێ به‌رییه.
لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی پاره‌وه ژماره‌یه‌ک هێرشیان کردووه له لیبیادا له‌وانه سه‌ربڕینی کارگوزارانی بیانی.