گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به گومانه‌وه ده‌ڕواننه خواستی هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق له‌م شه‌ڕانه‌دا دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئه‌م جۆره ڕوانینه‌ش بۆته مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی توند له‌لایه‌ن به‌غداوه و هه‌روه‌هاش هاتنه‌وه ئارای ڕه‌خنه‌ی نوێ له ستراتیژیه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بۆ شکستپێهێنانی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ش ته‌نها یه‌ک هه‌فته پاش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاری ڕومادی دێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه که هاوکاتی هێرشه‌کان هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراقی ڕایانکرد و شوێنه‌کانی خۆیان چۆڵکرد و هه‌روه‌هاش ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌سته له‌شکریانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆی دابین کردبوون جێیان هێشتبوون.
ئاشتن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی له هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق گرتووه له میانه‌ی دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (سی ئێن ئێن) و ده‌ڵێت کاره‌کانی له‌شکری عێراق جێی نیگه‌رانیه‌کی زۆرن.
به‌ڕێز کارته‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ئه‌وه‌یه پێده‌چێت له‌شکری عێراق خواستی شه‌ڕی نه‌بووبێت و له ده‌مێکدا ژماره‌ی سه‌ربازه عێراقیه‌کان زۆر زیاتر بوون له ژماره‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی و ئه‌مه‌ش به هه‌موومان ده‌ڵێت گومانێک هه‌یه له خواستی له‌شکری عێراقدا بۆ شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌هاش بۆ داکۆکیکردن له خۆی.
سوزن ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (سی بی ئێس) دا هه‌مان ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکای دووباره کرده‌وه.
وه‌ک کاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیدا ده‌ڵێت سه‌ری سوڕماوه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا و ده‌شڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق دووچاری سه‌رلێشێواندن هاتوون به‌هۆی تاکتیکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شاری ڕومادی له توندڕه‌وان ده‌سه‌ندرێته‌وه نه‌ک له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا.
هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌ڕێز عه‌بادی متمانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر توانایی هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق ده‌ربڕیوه.
هاوکات ده‌مڕاستێکی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئاشتن کارته‌ر زانیاری نا دروستی داوه.
سه‌عد ئه‌لحه‌دیثی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتوویه‌تی حکومه‌تی عێراق سه‌ری سوڕماوه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز کارته‌ر و ده‌شڵێت که‌وتنی ڕومادی به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن له پلانه‌کاندا و که‌مته‌رخه‌می هه‌ندێک له سه‌رکرده له‌شکریه‌کانه‌وه بووه.
هاوکات سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای گوناهبار کردووه به‌وه‌ی خواستی نییه بۆ ڕاگرتنی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی .
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ژه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی سه‌رکرده‌ی هێزی قودس دوابه‌دوای دیمانه‌که‌ی ئاشتن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بووه.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی (جه‌ڤان) دا که ڕۆژنامه‌یه‌کی نزیکه له هێزی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، له زاری قاسم سوله‌یمانیه‌وه ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هیچ شتێکی نه‌کردووه بۆ ڕاگرتنی پێشڕه‌ویه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕومادی و ده‌شڵێت ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران ته‌نها هێزێکن بتوانن ڕێ له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بگرن.