بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه میوانداری ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو بکات له کۆشـکی سـپی و ڕۆژی دوای ئه‌وه‌ش له کامپ ده‌یڤدی ویلایه‌تی میریلاند له‌گه‌ڵیاندا کۆبـبێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م کۆنگره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا- عه‌ره‌ب وتووێژ له باره‌ی بابه‌ته ئاسایشیـیه‌کان بکرێت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی هه‌نووکه‌ی ناوچه‌که ، له‌وانه هاوکاری له‌شکری و قه‌یرانه‌کانی سوریا و یه‌مه‌ن و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی داعش له عێراق و سوریا و مه‌سه‌له‌ی شیانی ڕێکه‌وتنی کۆتایی له نێوان شه‌ش زلێهزه‌که‌ی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو سه‌لمان بن عه‌بدولعزیز پاشا عه‌ره‌بستانی سعودیـیه به‌شداری له کۆنگره‌که بکات، به‌ڵام له بری خۆی شازاده‌ی تاج محه‌مه‌د بن نایف ڕه‌وانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌کات. ده‌ڵێت کۆنگره‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـکی پـێنج ڕۆژی بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو بتوانرێت کۆمه‌کی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته لێقه‌وماوانی ئاکامی شه‌ڕه‌که.
هه‌روه‌ها حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه پاشای به‌حره‌ین و قابوس بن سه‌عید سوڵتانی عومان و شێخ خه‌لیفه بن زاید سه‌رۆکی ئیمارات، ئه‌وانیش ئاماده‌ی کۆنگره‌که نابن، به‌ڵام سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میری کوه‌یت و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه ئه‌وان به‌شداری کۆنگره‌که ده‌که‌ن.