سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئێواره‌ی سێشه‌ممه له ژوری بازرگانی ئه‌مه‌ریکایی له واشنتنی پایته‌خت پـێشـوازی لێ‌کرا له لایه‌ن ده‌سـته‌یه‌ک له کارادارانی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک دیـپـلۆمات و فه‌رمانده‌ی له‌شکری و هه‌روه‌ها ڕه‌وه‌ندی کوردی.
مه‌سعود بارزانی له وتارێـکی کورت‌دا سوپاسی پشـتیوانی ئه‌مه‌ریکای کرد که له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی ده‌کات له‌و شه‌ڕه‌ی ئێسـتا له دژی داعش به‌رده‌وامه.
سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری گوتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه بووه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌م باره‌یه‌وه نه‌دا.
ده‌قی وتاره‌که له‌م ڤیدیۆیه‌دایه: