له‌سه‌روبه‌ندی وتووێژ له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم باس له‌سازانی گشتی ده‌کرێت، ئهمسازانی گشتیه چهیدهگهێنێت؟ له‌کاتێکدا پرسه‌که نیشتمانیه، ئه‌گه‌ر سازان ڕووی نه‌دوا و هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕێنه‌که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت سازان چی پێشبینی ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه سازانی له‌سه‌رکرا چ سیته‌مێک ده‌بێت که‌وا زۆرینه داوای ده‌که‌ن؟
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆیه‌کی به‌شی کوردیی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ خاتوو گه‌شه دارا حه‌فید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان.
گه‌شه دارا حه‌فید ده‌ڵێت گرنگه ئه‌م ده‌ستوه‌ر کاتێک جووه به‌رده‌ستی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری تاراده‌یه‌ک به‌ڕێژه‌یه‌کی باش په‌سه‌ند بکرێت تا ببێته مایه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی وگرنگه له‌م سازانه‌دا نوێنه‌ریان هه‌بێت.
ده‌شڵێت پێویسته هه‌موو لایه‌نکان بهگێانێکی به‌رپرسیارانه‌وه ته‌ماشای ده‌ستور که‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هه‌موومانه‌وه هه‌یه، نه‌گه‌یشتن به‌سازان کارێکه له‌خزمه‌تی خه‌ڵکدا نابێت.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ گه‌شه دارا حه‌فید ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.