باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیا وه‌ڵامی گاڵته‌پێکردنێک ده‌داته‌وه پاش ئه‌وه‌ی شاره‌وانی ئانکه‌ره خانمی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای به ئافره‌تێکی سور و سپی گه‌مژه ناودێر کردبوو.
جۆن باس، وێنه‌یه‌کی له تۆڕی سوشیال میدیای خۆی پۆست کردووه و قژه ڕه‌شه‌که‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ ڕه‌نگی زه‌رد و له ژێر وێنه‌که‌شدا نوسیویه؛ دیپلۆماتانی ئه‌مریکا: هه‌موومان قژ زه‌ردین.
مه‌لیح گۆکچک، شاره‌وانی ئانکه‌ره له تۆڕی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر ماری هارف، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای نوسیوه پاش ئه‌وه‌ی خانم هارف ڕه‌خنه‌ی له تاکتیکه‌کانی پۆلیسی تورکیا گرتووه هاوکاتی خۆپیشاندانه‌کان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شاره‌وانی ئانکه‌ره له تویته‌ر، وێنه‌ی پۆلیسی باڵتیمۆری بڵاوکردبووه‌وه‌له ده‌مێکدا خه‌ریکی په‌لکێشکردنی که‌سێکن هاوکاتی پشێوی و نائارامیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌م شاره‌ی ستانی مه‌ریلاند له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له ژێر وێنه‌که‌دا نوسیویه؛ له کوێیت قژ زه‌ردی گه‌مژه ئه‌وه‌ی پۆلیسی تورکیات به به‌کارهێنانی هێزی نابه‌رابه‌ر گوناهبار ده‌کرد.
هه‌ر له‌و پۆسته‌یدا وێنه‌یه‌کی (ماری هارف) یش دانرابوو و بۆشی نوسیوه ده‌ی قژ زه‌رد وه‌ڵام بده‌ره‌وه.