بڕیاره کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک بدات بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی له‌شکری به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و هه‌روه‌ها هێزه سووننه‌کانی له دژی داعش ده‌جه‌نگن.
له پـرۆژه بڕیاره‌که‌دا هاتووه ماک ثۆرنبێری ئه‌ندامی کۆنگرێس و سه‌رۆکی کۆمیته‌که پـشتیوانی له داواکه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات بۆ دابینکردنی 715 ملیۆن دۆلار بۆ پـێشـکه‌شکردنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی ئاسایشی بۆ عێراق له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا.
پاشان ماک ثۆرنبێری گوتویه‌تی پـێویسته 25% ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و هێزه سووننه‌کان ته‌رخان بکرێت و 75% که‌شی ده‌مێنێته‌وه ڕاده‌گیرێت خه‌رج بکرێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق مه‌رجه‌کانی جێبه‌جێکردووه بۆ ئاشته‌وایی سیاسی له وڵاته‌که‌دا. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وان نه‌یانتوانی ئه‌وه بکه‌ن، ئه‌وا با 60% پاره‌که ڕاسته‌وخۆ بۆ کورد و سووننه‌کان ته‌رخان بکرێت.
سه‌باره‌ت به سوریاش، پـێشنیارکراوه 600 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بکرێت بۆ به‌رده‌وامبوونی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه میانڕه‌وه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و هه‌روه‌ها دابینکردنی که‌لوپه‌ل بۆیان.