که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان له که‌لار له‌به‌رده‌م داداگای پێداچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. له کاتێکدا که سه‌رۆکی دادگا ئاماده نه‌بوو چاوی پێیان بکه‌وێت خۆپیشانده‌ران به زۆر چوونه نێو باڵه‌خانه‌که و دروشمی دژ به سه‌رۆکی دادگایان ده‌وته‌وه و تۆمه‌تباریان ده‌کرد به پشتیوانی کردن له موسته‌شاره‌کان.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆپیشانده‌ران داوای لابردنی سزایان ده‌کرد له‌سه‌ر دادوه‌ر هاوژین حامدی دادوه‌ری دادگای کفری. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و دادوه‌ره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاری گرتنی موسته‌شاره‌کان سزا دراوه و له قه‌زای کفرییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی بادینان.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌لاو ئه‌ندامی لیژنه‌ی داکۆکی کردن له که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند یه‌ک هه‌فته مه‌وڵه‌تمان داوه به سه‌رۆکی دادگا یان سزاکه له‌سه‌ر دادوه‌ر هاوژین لاببات یان ده‌بێت ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گه‌رمیان دایه.