زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی هه‌سـتانه‌وه بوون له کڵێسا‌ی سانتا کایریاکۆس و ژۆلیتای سه‌ر له نوێ بنیادنراوه‌ته‌وه له‌و شاره کوردیـیه‌ی قه‌راغ ڕووباری دیجله، مه‌سیحی نه‌بوون، به‌ڵکو موسڵمان بوون.
غه‌فور تورکی که ئه‌رمه‌نه، له نێو ئه‌و چه‌ند مه‌سیحیـیه‌یه‌دا بوو که له‌وێ ئاماده‌بوون. پـێنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌رداری ئاینی ئیسلام بوو که له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌کرابوو و که‌وته په‌یڕه‌وکردنی ئاینی باوپاپـیرانی. وه‌کو خۆی ده‌ڵێت زیاتر له‌به‌ر ئه‌رمه‌نێـکه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی له‌به‌ر مه‌سیحیـیه‌ت بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ ڕێزلێنانه له باپیری که ملیان قرتانبوو له میانه‌ی کوشـتنکاریـیه‌کانی سـاڵی 1915 ، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌رمه‌نه‌کانیان له نه‌خشه‌ی ئه‌و خاکه‌دا سڕیـیه‌وه که ئه‌مڕۆ به ئه‌ناتۆلیا ناسراوه.
غه‌فور تورکی گوتی" بۆ باپـیرم، بۆ ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کاندا کراوه، بۆ ئه‌وان من ئه‌مه‌م کردووه." گوتیشی ئه‌و نازناوه تورکه‌شی به بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش به زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه. پاشان گوتی " من موسڵمانێـکه‌م باش نه‌بوو و ته‌نانه‌ت مه‌سحیـیه‌تێـکه‌شم باش نیـیه، به‌ڵام ئه‌رمه‌نێـکی باشم."
سه‌دان هه‌زار ئه‌رمه‌ن له‌و کوشـتنکاریـیانه‌ی سه‌د سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر کوژران که له 24 ی مانگی چواری سـاڵی 1915 ده‌ستیانپـێکرد. زۆرێک له میژووناسان ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوان زیاتر له ملیۆنێـکیشه. هه‌روه‌ها زۆرێـک له شاره‌زایان و توێژه‌ره‌وان و ئه‌رمه‌نه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان به یه‌که‌م جینۆسایدی سه‌ده‌ی بیست ناودێری ده‌که‌ن.
بۆ تورکه‌کان، ناوبردنی ئه‌و کوشتنکاریـیانه به جینۆساید هه‌ڵه‌یه و سووکایه‌تی پـێکردنیشه. حکومه‌تی تورکیا ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت ڕاسته کاتی خۆی ئه‌رمه‌نه‌کان و مه‌سیحیـیه‌کانی دیکه به کۆمه‌ڵ کوژراون، به‌ڵام به فه‌رمانی حکومه‌ت نه‌کراوه و ئه‌وه‌ی که ڕوویداوه له شه‌ڕێـکی دڕندانه‌دا بووه که تیایدا تورک و خه‌ڵکی دیکه‌ش بووبوونه قوربانی.
پاش سه‌د سـاڵ له‌و ڕووداوانه که هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌رمه‌ن و تورکه‌کانی زۆر به قوڵی دابه‌شکردووه، هه‌وڵه‌کانی غه‌فور تورکی بۆ گرێدانه‌وه بووه به ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی. ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌که بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی سستی نێوانیان.
ئه‌و ئاشتبوونه‌وه مانای ئه‌وه‌یه بتوانرێت به ڕاشکاوانه قسه‌بکرێت له باره‌ی ڕاوبۆچوون و ئاین له‌و کڵێسا دێرینه‌ی ئه‌رمه‌ن که سه‌رله‌نوی بنیادنراوه‌ته‌وه و له ئامه‌د به دێرا سۆرپ گیر‌گۆس ناسراوه.
له نێوه‌ندی خاوی ساڕێژبوونی برینه‌کان کورد هه‌یه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی له ئامه‌د و ئه‌م به‌شه‌ی باشوری تورکیادا زاڵه و له پـێناو دانپـیادانان به بوونیدا خه‌باتی کردووه. کورده‌کان دان به‌وه‌دا ده‌نێن له‌م به‌شه‌ی ئه‌ناتۆلیا هه‌ندێـک له باوباپـیرانیان به‌شـداریـیان له کوشتنی ئه‌رمه‌نه‌کاندا کردبوو، به‌ڵام سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ حکومه‌تی تورکیایان کردبوو. له هه‌مان کاتیش‌دا کوردیش هه‌بوون یارمه‌تی ئه‌رمه‌نه ڕزگاربووه‌کانیان دابوو.
غه‌فور تورکی که ئێسـتا ته‌مه‌نی 49 سـاڵه و له ئامه‌د کارداری ده‌کات ده‌ڵێت په‌نجا سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کوردێـک جێی شانازی بوو بڵێت " من قاره‌مانم، زۆر ئه‌رمه‌نم کوشتووه" . ده‌شڵێت به‌ڵام ئێسـتا ده‌ڵێن" داوای لێبوردن ده‌که‌ین که باپـیری تۆمان کوشتبوو."
ئه‌مه به‌شێـکه له کێشه‌ی سیاسه‌تی ناسنامه که له‌م سووچه بچوکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پـڕ کێشه‌یه‌دا بۆ سه‌ده‌یه‌که به نێو یه‌کدا چوون. به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ڵێن تورک ئه‌رمه‌نی کوشتووه، کورد ئه‌رمه‌نی کوشتووه، تورک کوردی کوشتووه، کورد تورکی کوشتووه.
به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه وا ورده ورده نامێنێت. له‌م ڕۆژانه کورد پـێش ئه‌رمه‌نه‌کان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه. تورکیا مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت. ئه‌رمه‌نه‌کان که بۆ چه‌ندان نه‌وه خۆیان شاردبۆوه وا ئێستا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
گێڕانه‌وه‌ی ڕابردوو
ئه‌و توندوتیژیه تایفیـیه‌ی 100 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و به درێژایی سه‌ده‌یه‌ک ناوچه‌که‌ی گرتبۆوه له‌م هه‌ینیـیه‌دا به‌دی نه‌کرا. ئه‌وه‌ی دیاربوو ئاست و توندی و ڕێکخسـتنی کوشتنکاریـیه‌که بوو بۆ ئیمپراتۆریه‌تێـکی ته‌مه‌ن 700 سـاڵ له دوا هه‌ناسه‌کانی سه‌ره مه‌رگیدا و هه‌روه‌ها هه‌ناسه پـڕ ئازاره‌کانی دروستبوونی وڵاتێـکی نوێ‌دا.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له زۆربه‌ی ئاناتۆلیای عوسمانی‌دا، ئه‌رمه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک نه‌ته‌وه و ئایندا پـێکه‌وه ژیاون. کورده‌کان له پاڵ تورکه‌کان، یۆنانیـیه‌کان له پاڵ کلدان و ئاشوریـیه‌کان ، موسڵمان له‌گه‌ڵ جووه‌کان و مه‌سحیـیه‌کان و ئێزیدیـیه‌کان.
زۆرێـک له کورده‌کان له ئامه‌د، ئه‌و شاره قه‌ڵایه‌ی 1400 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه دوره، ده‌ڵێن کاتی خۆی ئه‌رمه‌نه‌کان به ته‌نها ڕاپه‌ین له‌به‌ر ژماره‌یان و پـێـکه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌که‌یان و ئاینه‌که‌یان و ناوبانگیان وه‌کو پـیشه‌زان. ئه‌رمه‌نه‌کان به کاری ئاسنگه‌ری ناسرابوون و ده‌رگا و په‌رژینیان دروست ده‌کرد له‌گه‌ڵ شتی له‌و جۆرانه.
له کۆتایـیه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده مه‌سیحیـیه‌تی ڕووسیا کاریگه‌ری له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو. ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌کو مه‌ترسیـیه‌ک له لایه‌ن عوسمانیـیه‌کانه‌وه لێـیان ده‌ڕوانرا به‌هۆی خواستیان بۆ جیابوونه‌وه له خاکی ئیمـپـراتۆریـیه‌ته لاوازه‌که‌یان. کۆمه‌ڵێـک که به فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئه‌رمه‌ن ناسرابوو، سه‌رکردایه‌تی به‌رهه‌ڵستی سیاسی له دژی عوسمانیـیه‌کان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی کوشتنی یه‌ک له سوڵتانه‌کانیشی دا.
له کوشـتنکاریـیه‌کانی سـاڵی 1895 له ئامه‌د زۆرێـک له ماڵ و حاڵی ئه‌رمه‌نه‌کان به تاڵان بران و مه‌زه‌نده ده‌کرێت به هه‌زاران که‌سیش گیانیان له‌ده‌سـتدابێت.
له سـاڵی 1908 ، کۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی له ئیسته‌نبوڵ که به گه‌نجانی تورک ناسرابوون، هێزیان بۆخۆیان په‌یداکرد له نێو ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌کی کۆنه‌په‌رستی عوسمانی‌دا.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له سـاڵی 1914 و دروسـتبوونی مه‌ترسی ڕووسیا، دانیشـتوانه مه‌سحیـیه‌که‌ی نێو ئیمپـراتۆریه‌تی عوسمانی وه‌کو مه‌ترسیـیه‌ک بۆ سه‌ر ئیمپـراتۆریـیه‌ته‌که داده‌نران. له 24 ی مانگی چواری سـاڵی 1915 ده‌سـتکرا به ده‌سـتگیرکردنی زیاتر له 200 ڕۆشنبیری ئه‌رمه‌ن و پاشان له ئسته‌نبوڵ کۆکرانه‌وه و زیندانی کران و دواتر ئیعدام کران.
به درێژایی چه‌ندان مانگ و ته‌نانه‌ت چه‌ندان سـاڵ دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه، زۆربه‌ی ئه‌رمه‌ن و مه‌سحیـیه ئاشوریـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه، به پـێ به‌ره‌و وڵاتی لوبنان به‌ڕێکه‌وتن و له ڕێگه‌دا له بیابانی سوریا ژماره‌یه‌کی زۆریان گیانیان له‌ده‌سـتدا. هه‌روه‌ها به‌شێـکیشیان به‌بێ دادگایی‌کردن ئیعدام کران. ئه‌وانه‌شی زۆر به‌خته‌وه‌ربوون له لوبنانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا کۆچیان کرد و له زۆر حاڵه‌تیشدا یه‌ک پاره‌شیان پـێ نه‌بووه.
مێژووناسانی ئه‌رمه‌ن و ڕۆژئاوایی و هه‌ندێـک تورک ده‌ڵێن له‌و کوشـتنکاریـیانه زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. ئه‌رمه‌نه‌کان به "مه‌دز یه‌گهه‌رن" ناودێری ده‌که‌ن واته تاوانی گه‌وره و کوردیش به " فه‌رمانی فه‌له‌یه‌ن" و تورکیش به "1915 ئۆلایلاری" واته ڕووداوه‌کانی 1915.
له ئامه‌د و به‌شێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، چه‌ند سـاڵێـک به‌ر له کوشـتنکاریـیه‌که له لایه‌ن چه‌ند خێڵێـکی کورد هێزی سواره‌ی حه‌میدیـیه دامه‌زرا بۆ پشـتگیریکردن له ده‌وڵه‌تی عوسمانی. زۆربه‌ی چه‌کدارانی ئه‌و هێزه پـێـیان گوترابوو ئه‌گه‌ربێت و ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌ها بمێننه‌وه، ئه‌وا ڕووسیا ده‌ستبه‌سه‌ر ناوچه‌که ده‌گرێت و کوردی لێ ده‌رده‌کات.
ئه‌حمه‌د پاموک‌چوو که پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 95 سـاڵه و باپـیری له‌و سه‌رده‌مه شێخی یه‌ک له خێڵه کوردیـیه‌کان بوو ده‌ڵێت " کورد خۆش باوه‌ڕبوون و بڕوایان به‌و قسه‌یه کردبوو و به‌وه‌ش کورد و ئه‌رمه‌ن بوون به دوژمنی یه‌کتر، ئه‌مه‌ش ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورک بوو و توانی تیایدا سه‌رکه‌وتوو ببێت."
هه‌ندێـک له خێڵ و بنه‌ماڵه کورده‌کان، وه‌کو بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌حمه‌د پاموک‌چوو خێزانه ئه‌رمه‌نه‌کانیان له‌خۆیان گرتووه و یارمه‌تیـیان دابوون هه‌ڵبێن.
ئه‌حمه‌د پاموک‌چوو ده‌شڵێت " پاشان کورد په‌شیمان بوو و مه‌خابنی ده‌ده‌بڕی، به‌ڵام پاش چی هه‌موو شتێـک کۆتایی پـێهات."
ده‌وڵه‌تی عوسمانی که له ساڵی 1923 ڕێی بۆ کۆماری تورکیا خۆشکرد، نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کانی تورک ئینجا سه‌نگیـیان خسته سه‌ر کورده‌کان وه‌ک به‌شێـک له سیاسه‌تی ناسراو به تورککردن.
عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش سه‌رۆکی پـێشووی شاره‌وانی ئامه‌د که چالاکانه پشـتیوانی له بیناکردنه‌وه‌ی کڵێسا‌ی سۆرپ گرێگۆس کرد ده‌ڵێت "سه‌رهه‌ڵدان که له سـاڵی 1923 له ئامه‌د هه‌ڵگیرسا و بوو به مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران کورد، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ بووه‌ته ده‌سـته‌واژه‌یه‌ک له ناوچه کوردیـیه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت."
ده‌شڵێت" ئه‌وان (تورکه‌کان) بۆ نانی به‌یانی ئه‌رمه‌نیان هه‌بوو و بۆ نیوه‌ڕۆ کورد."
پاشماوه‌کانی مێژوو
هێشـتا ئاسه‌واری کۆنی چه‌ند شوێنێـکی ئه‌رمه‌نه‌کان له ناوچه گوندنشینه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئامه‌د به‌دی ده‌کرێن.
له گوندێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئامه‌د که به کوردی ناوی دێرخسته، ڕۆژێـک له ڕۆژان کڵێسایه‌ک له به‌رزایی گردێـکیدا هه‌بوو که ده‌یڕوانیـیه سه‌ر ڕێـگایه‌کی گڵ و کۆمه‌ڵێـک باخ و بێسـتاندا. هه‌ندێـک له گێلی گۆڕه‌کانی نزیک کڵێساکه هێشـتا له شوێنی خۆیان ماوه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان شکێنراون. له‌سه‌ر هه‌ندێـکیشیان نووسینه ئه‌رمه‌نیـیه‌کان به جوانی دیاره.
گوندنشینێـک گوتی ده‌یان سـاڵ پـێش ئێسـتا گوندنشینه کورده‌کان به‌ردی کڵێسـاکه‌یان بۆ دروسـتکردنی ماڵه‌کانی خۆیان بردووه.
کڵێسا‌ی سۆرپ گرێگۆسی ئامه‌د که ئێسـتا بیناکراوه‌ته‌وه و هه‌ندێـک جار به قه‌ڵا ناوی ده‌بن، بۆ سه‌دان سـاڵ بوو هه‌بوو پـێش ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می عوسمانیـیه‌کاندا وێرانبکرێت.
پـێشتر به ته‌واوی جارێـک سوتێنرابوو، پاشان له سـاڵی 1880 بیناکرایه‌وه. له ساڵی 1913 قولـله‌ی زه‌نگه‌که‌ی به هه‌وروبروسه‌که تێـکشکا. پاشان له مانگی پـێنجی سـاڵی 1915 ئه‌و قولـله گۆتیکه‌ی له شوێنی‌دا له‌گه‌ڵ کاتژمێرێـکدا دروسـتکرابوو به گولـله تۆپی عوسمانیـیه‌کان تێـکشکێنرا به‌و پـێـیه‌ی نابێت کڵێسـایه‌ک قولـله‌که‌ی له مناره‌ی مزگه‌وته‌کانی شاره‌که به‌رزتربێت.
له سه‌ره‌تای نه‌وده‌کاندا سه‌ربانه‌که‌ی که له ته‌خته دروسـتکرابوو به‌هۆی بارینی به‌فرێـکی زۆره‌وه داڕما.
ئه‌مڕۆ کۆڵانه‌کانی ده‌وروبه‌ری کڵێسا‌ی سۆرپ گرێگۆس هه‌ر وه‌کو ده‌یان سـاڵی ڕابردوو ماونه‌ته‌وه و هه‌مووی کۆڵانی پـێچاوپـێچن و به ڕۆژ ماڵان جلی شۆراویان لێ هه‌ڵده‌خه‌ن تاوه‌کو وشک بـبنه‌وه و منداڵانیش یاری به تۆپ ده‌که‌ن و ده‌یکێشن به دیواره‌کاندا و ده‌نگی که‌وچک و پـیاڵه‌ی چا له چاخانه‌کاندا دێن.
هه‌رچی دیواره‌کانه به بۆیاخ له‌سه‌ریان نووسراوه و تیایدا سـتایشی پارتی کرێکارانی کوردسـتان ( په‌که‌که) ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه).
له سـاڵانی هه‌شـتا و نه‌وه‌ده‌کاندا، کورده نه‌ته‌وه‌یـیه‌کان که‌وتنه فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی تورکیا به مه‌به‌سه‌تی به‌ده‌سـتهێنانی مافی ئۆتۆنۆمی، ئه‌مه‌ش وه‌های له حکومه‌تی تورکیا کرد هه‌ڵمه‌تێـکی توندی سه‌رکوتکردن پیاده‌بکات. هێزه‌کانی تورکیا هێرشیان کرده سه‌ر په‌که‌که، ئه‌مه‌ش زۆر کوردی ناچارکرد هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێـکی سه‌لامه‌ت بۆخۆیان له چیاکان‌دا بده‌ن. ئه‌وانی دیکه ڕوویان له شاری ئامه‌د کرد و به‌مه‌ش ئێسـتا ژماره‌ی دانیشـتوانی ئه‌و شاره زۆر زیادی کردووه.
ئه‌مڕۆ، شه‌ڕی چه‌کداری کورد له تورکیا به گشتی وه‌ستاوه و هه‌وڵێـکی ئاشتی له ئارادایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و وڵاته.
ئه‌مه بۆخۆی گۆڕانێـکی گه‌وره‌یه به‌راورد به جاران که کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دانی پـیادانه‌ده‌نرا. ئه‌وان بۆ چه‌ندان سـاڵ به تورکه شاخاویـیه‌کان ناویان ده‌بردن و چاوه‌ڕوان ده‌کرا بکرێن به تورک و له نێو کۆمه‌ڵگای تورک‌دا بیانتوێنـنه‌وه.
ئۆهاننێس کیلچداغی شاره‌زای بواری کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نه‌کان له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسـمانی له زانکۆی بێلگی ئسته‌نبوڵ ده‌ڵێت " له بری ئه‌وه، ئێسـتا کورد 20% ی کۆی دانیشـتوانی تورکیا پـێکده‌هێنن و هه‌نگاوێـکی باشیان ناوه له بواری ئابوری‌دا و نیمچه ده‌سه‌ڵاتێـکیشیان بۆ خۆیان په‌یداکردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌رمه‌نه‌کان پـێش سـاڵی 1915 خوازیاربوون به‌ده‌سـتی بهێنن."
گوتیشی " من نازانم ئایه گه‌لی کورد یان چالاکوانه سیاسیـیه‌کانی کورد به باشی به‌مه ده‌زانن یان نا، به‌ڵام پـێموایه هۆکارێـکه که وه‌ها له کورد ده‌کات هاوسۆزیان بۆ ئه‌رمه‌نی ئه‌و کاته هه‌بێت."
بێگومان کۆمه‌ڵگای تورک له ماوه‌ی 20 سـاڵی ڕابردوو چه‌ند هه‌ژاندنێـکی به‌خۆوه بینیوه. خه‌ڵکی به ئاشکرایی له ڕۆژنامه‌کان و ته‌له‌فیزیۆن و شوێنه گشـتیـیه‌کاندا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن ئایا ڕووداوه‌کانی سـاڵی 1915 جینۆساید بوون یان نا. پـێشتر له‌سه‌ر مشتومڕێکی له‌و جۆره بۆی هه‌بوو سـکاڵا له‌سه‌ر خه‌ڵکی تۆماربکرێت و بخرێنه زیندانه‌وه.
سـاڵی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که ئه‌و ده‌مه سه‌رۆک وه‌زیر بوو، له به‌یانـنامه‌یه‌کی بێ وێنه‌دا ماته‌مینی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشـتنکاریـیانه بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان ده‌ربڕی و به "نامرۆڤانه" ناودێری کرد.
ئه‌م مانگه‌ش پاپای ڤاتیکان فرانسیس کوشـتنکاریـیه‌کانی به جینۆساید ناودێرکرد، ئه‌مه‌ش حکومه‌تی تورکیا توڕه‌کرد. ڕۆژێـک پاش ئه‌وه بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تاوانی دڕندانه ناودێریکرد نه‌ک جینۆساید.
ئه‌مه‌ریکاش ده‌سته‌واژه‌ی جینۆساید به‌کارناهێنێت، به‌ڵام ده‌ڵێت کوشـتنکاری گه‌وره کراون.
ماری هارف خانمه کوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی " سه‌رۆک و کاربه‌ده‌سـتانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا جه‌ندان جار دانیان به‌و ڕاستیـیه ناوه که له دوا ساته‌کانی ئیمپـراتۆریـیه‌تی عوسمانی 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نی کۆمه‌ڵ کوژکراون یان به‌پـێی خۆیان به‌ره‌و مه‌رگ چوون."
کورد و ئه‌رمه‌ن هه‌ردووکیان ده‌ڵێن ئه‌و گۆڕانه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگای تورک‌دا هاتووه و بوارێـک بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر مێژووی سه‌ده‌ی 20 ی تورکیا دروسـتبووه، به‌شێـکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌باتی کورد.
ئه‌رمه‌نه‌کانی ئامه‌د ده‌ڵێن خه‌باتی کورد وایکردووه تورکیا زیاتر دیموکرات بێت و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئێمه‌ی ئه‌رمه‌نی داوه ئێسـتا به ئاسانی باس له ناسـنامه‌ی خۆمان بکه‌ین.
هه‌رچه‌نده بوار به قسه‌کردن وه‌کو ئه‌وه نیـیه دانی پـیادابنرێت.
زۆر له ئه‌رمه‌نه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له تاراوگه‌ن و به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا که له ئێسـتادا ژماره‌یان زیاتره له دانیشـتوانی ئه‌رمینیا و زۆربه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندن، ده‌ڵێن هه‌تا ئه‌نکه‌ره نه‌ڵێت " به‌ڵی ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو جینۆسایده" هیچ شتێـکی دیکه مانای نابێت.
ڕه‌نگه یه‌کێـک له کۆسپه هه‌ره گه‌وره‌کانی به‌رده‌م ئه‌م دان پـیادانانه مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه بێت. مارک گێره‌کۆس که پارێزه‌رێـکی ناوداری شاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیایه ده‌ڵێت تورکیا به‌رپرسه له‌و زیانانه‌ی به ئه‌رمه‌نه‌کان که‌وتووه که قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که‌ی به ملیاران دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت، ده‌شڵێت هه‌روه‌ها تورکیا به‌رپـرسه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵک و ماڵانه‌ی له سه‌ره‌تای سـاڵی 1915 وه له ئه‌رمه‌نه‌کان زه‌وتکراون و ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جووه‌کاندا هاتبوو به ده‌سـتی ئه‌ڵمانه نازیـیه‌کاندا.
مارک گێره‌کۆس که بۆخۆشی سه‌باره‌ت به داوای ملیۆنه‌ها دۆلار وتووێژی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی بیمه‌ی ئه‌وروپا کردووه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه لێقه‌وماوه‌کان، گوتی " سبه‌ینێ، تورکیا ده‌توانێت به چرکه‌یه‌ک بڵێت ' ئێمه دان ده‌نێـین به‌وه‌ی جینۆساید بووه' ، ئه‌وه گرنگ نیـیه."
گوتیشی " تۆ پـێویستت به قه‌ره‌بووکردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کان هه‌یه، ئه‌مانه شتی سه‌ره‌کی و گه‌وره‌ن نه‌ک ته‌نها به جینۆساید ناسین که کۆمه‌ڵێـک تاوانی قێزه‌وه‌ن بوون که له سه‌ده‌ی20 دا ئه‌نجام درابوون، هه‌روه‌ها هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نه‌کراون به گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌کان یان له ڕوانگه‌ی قوربانیـیه‌کانه‌وه.
ئه‌ردۆغان ماته‌مینی خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام وشه‌ی جینۆسایدی به‌کار نه‌هێنا. جه‌ماله‌دین هاشمی گه‌وره ڕاوێژکاری ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتای تورکیا، گوتی کوشتنکاریـیه‌کانی سـاڵی 1915 تراژیدیایه‌ک بووه که خه‌سڵه‌تی فره کولتوری له وڵاته‌که نه‌هێشت.
به‌ڵام گوتیشی" له ڕووی مێژوویـی‌یه‌وه به ڕاستی هه‌ڵه‌یه به جینۆساید ناودێربکرێت."
گوتی " ئێمه مه‌ینه‌تیـیه‌کان پشتگوێ ناخه‌ین، مه‌ینه‌تی کۆمه‌ڵگای ئه‌رمه‌ن، مه‌ینه‌تی ناسنامه‌ی تورکی. ئێمه نامانه‌وێت ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کان پشتگوێ بخه‌ین. کاتێـک ئه‌وه ده‌که‌یت، کاتێـک وه‌کو خولیایه‌کی سیاسی سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به جینۆساید ناودێربکرێت، ئه‌وا تۆ سوود به په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵگای تورکی و ئه‌رمه‌نه‌کان ناگه‌یه‌نیت، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیـیه‌که‌یان ئاڵۆز ده‌که‌یت."
جه‌م تووزوون چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئسته‌نبوڵ ده‌ڵێت " ئه‌وه هه‌روه‌ها تێڕوانینێـکی وه‌ها له نێو کۆمه‌ڵگای تورک‌دا دروستده‌کات که ئه‌و فشاره‌ی ده‌کرێت بۆ ناودێرکردنی کوشتنکاریـیه‌کان به ده‌سته‌واژه‌ی جینۆساید مه‌به‌ستی سیاسی له پشـته‌وه‌یه."
گوتیشی " ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه... له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵ و وڵاتانه وروژێندراوه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژنه‌وه و ناکۆکی له نێوان ئاین و نه‌ته‌وه‌کاندا دروستبکه‌ن."
پاشان گوتی " ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جینۆسایدیش بووبێت، ده‌بێت مێژووناسان له پاش توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد به نێو ڕاستیـیه مێژوویـیه‌کاندا ئه‌و بڕیاره بده‌ن. نابێت له لایه‌ن سیاسیـیه‌کانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت که ئه‌جیندای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه."
ئاکین ئونڤه‌ر، پـرۆفیسۆری په‌یوه‌ندیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له زانکۆی قادر هاس له ئسته‌نبوڵ ده‌ڵێت " ڕه‌نگه کۆسپـی هه‌ره دوایی بۆ کۆماری تورکیا ئه‌و دان پـیادانانه بێت."
گوتیشی " تورکیا ناتوانێت به‌و کرده‌وانه بڵێت جینۆساید به‌بێ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌هژێت و چیرۆک و به‌سه‌رهاتی باوپاپیره دامه‌زرێنه‌کانی نه‌گۆڕێت."
پاشان گوتی " ئه‌مه پـێش هه‌موو شتێـک هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و مانه‌وه‌ی له تێڕوانینێـکی ئایدیۆلۆجیـیه‌وه."
زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه‌کان
سۆرپ گیر‌گۆس که به یه‌کێـک له کڵێسـا گه‌وره‌کانی ئه‌رمه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، له سـاڵی 2009 سه‌رله‌نوێ بیناکردنه‌وه‌ی ده‌سـتیپـێـکردووه به پشـتیوانی که‌سانێـکی نێو کۆمه‌ڵگای ئه‌رمه‌نی له ئسته‌نبوڵ و کۆمه‌کی دارایی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه.
به فه‌رمانی عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش، شاره‌که 20% ی ئه‌و 2.5 ملیۆن دۆلاره‌ی داوه که بۆ بیناکردنه‌وه‌ی کڵێساکه خه‌رجکرابوو. له سـاڵی 2011 ده‌رگاکانی کڵێساکه به ڕووی خه‌ڵکی کرایه‌وه و سـاڵێـک به دوایدا و له پاش نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده یه‌که‌م نزای ڕۆژی هه‌سـتانه‌وه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌چوو.
نزیکه‌ی سێ هه‌فته به‌ر له 24 ی مانگی چوار که سـاڵیادی کوشـتنکاریـیه‌که، مه‌راسیمی ڕۆژی هه‌سـتانه‌وه له کڵێسا‌ی سۆرپ گیر‌گۆس به‌ڕێوه‌چوو به به‌شداری زیاتر له 100 که‌س و ئاماده‌بوونی په‌یامنێران و که‌سانێـک که پـێان خۆش‌بوو له نزیکه‌وه مه‌راسیمه‌که بـبینن.
ژماره‌یه‌ک قه‌شه له ئسته‌نبوڵه‌وه هاتبوون که مه‌زه‌نده ده‌کرێت له‌وێ 40 هه‌زار ئه‌رمه‌ن نیشته‌جێ بووبن که هه‌ندێـکیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی ئامه‌دن.
له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای کۆماری تورکیا، ئه‌و ئه‌رمه‌نانه‌ی که مابوونه‌وه زۆربه‌یان ناچارکرابوون بـبنه موسڵمان و ناوه‌کانیشیان بگۆڕن. هه‌ندێـکیان هاوسه‌رگیریـیان له‌گه‌ڵ که‌سانی نائه‌رمه‌نیش کردووه و منداڵه‌کانیشیان وه‌کو موسڵمان گه‌وره‌کردووه تاوه‌کو خۆیان و خێزانه‌کانیان بـپارێزن. ئێسـتا ئه‌وانه به شێوه‌یه‌کی گشتی به "ئه‌رمه‌نه خۆشاردووه‌کان" ناسراون.
ئه‌رگون ئایک سه‌رۆکی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی هه‌ستاوه به بیناکردنه‌وه‌ی کڵێسـای سۆرپ گیر‌گۆس، ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوو 10 که‌س له‌و کڵێسایه بوونه‌ته‌وه به مه‌سیحی.
هێشـتا وه‌کو پـێویست خه‌ڵکی له مه‌راسیـمه ئاینیـیه ئاسایـیه‌کاندا ئاماده‌ی کڵێساکه نابن، به‌ڵام به بۆچوونی ئه‌رگون ئایک له داهاتوودا ئه‌رمه‌نی زیاتر دێن بۆ کڵێساکه وه‌کو ڕێزگرتن، نه‌ک له‌به‌ر ئاینه‌که، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سمبوڵێـکی دێرینی ئه‌رمه‌نه‌کانه.
پاشان ئه‌رگون ئایک ده‌ڵێت بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان نه‌ته‌وه زۆر له ئاین گرنگتره. ده‌شڵێت " تۆ ده‌توانیت ئاینی خۆت بگۆڕیت، به‌ڵام نا‌توانیت ئه‌و خوێنه بگۆڕیت که به ده‌ماره‌کانتدا ده‌ڕوات.
پاش ته‌واوبوونی مه‌راسیمه ئاینیـیه‌که خه‌ڵکه‌که له حه‌وشه‌ی کڵێسـاکه له به‌رده‌م تیشـکی خۆردا کۆبوونه‌وه و که‌وتنه جگه‌ره کێشـان و چۆره‌ک خواردن به چاوه.
ئێسـتا قوله‌ی زه‌نگی کڵێساکه بۆ ئاستی سه‌د سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری به‌رزکراوه‌ته‌وه به‌ر له‌وه‌ی تێـکبشکێنرێت.
هاوکات و له دوری چه‌ند کۆڵانێـک له کڵێسـاکه ده‌نگی بانگی نوێژی نیوه‌ڕۆ له بڵندگۆی سه‌ر مناری مزگه‌وته‌کانه‌وه ده‌هات.