هێله‌ری کلنتن، خانمی یه‌که‌می پێشووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، سیناتۆری پێشوو و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه به فه‌رمی ڕایگه‌یاند خۆی کاندید ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2016.
خانم کلنتن پاش چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له فلیمێکی ڤیدیۆییدا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی داوه که له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا بڵاوکرایه‌وه.
له راگه‌یاندنه‌که‌یدا هێله‌ری کلنتن په‌یمان ده‌دات کار بکات بۆ توێژی ناوه‌ندی واتا ئه‌و خێزانانه‌ی ئاستی داهاتیان مام ناوه‌ندیه.
"خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاندید ده‌که‌م. هه‌موو ڕۆژێک ئه‌مریکاییه‌کان قاره‌مانێکیان ده‌وێت و منیش ده‌مه‌وێت ببمه ئه‌و قاره‌مانه." خانم کلنتن ده‌ڵێت.
براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاڕۆژی شه‌ممه له په‌نه‌ما پستیوانی خۆی بۆ هێله‌ری کلنتن ڕاگه‌یاند و گووتی " ئه‌گه‌ر خۆی کاندید بکات ئه‌وا ده‌بێته سه‌رۆکێکی زۆر باش."
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2008 دا خانم کلنتن یه‌کێک بوو له کاندیده به‌هێزه‌کانی دیموکراته‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و ده‌شڵێت پشتیوانێکی به‌هێز بووه له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و کاته‌دا.
ئه‌گه‌ر هاتوو هێله‌ری کلنتن ته‌مه‌ن 67 ساڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی بباته‌وه ده‌بێته یه‌که‌م ژن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌ست بێنێت.