جێرلین تالی ته‌مه‌ن 115 سـاڵ که خانمێـکی ئه‌مه‌ریکایـیه و له نزیک شـاری دیترۆیتی میشیگن ده‌ژی، بوو به ته‌مه‌نترین که‌سی جیهان، پاش ئه‌وه‌ی خانم گێرتروود وه‌یڤه‌ر که ته‌نها شه‌ش ڕۆژ بوو وه‌کو به ته‌مه‌نترین که‌سی جیهان دهسـتنیشـانکرابوو کۆچی دوایـیکرد.
جێرلین که مانگی داهاتوو پـێ ده‌نێته ته‌مه‌نی 116 سـاڵیـیه‌وه، ده‌ڵێت له ژیانیدا جگه‌ره‌ی نهکێشـاوه و مه‌ی نه‌خواردۆته‌وه و هه‌روه‌ها یه‌ک جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه، ئه‌ویش قوڕگی.
گێرتروود وه‌یڤه‌ر ژنه ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ئه‌و نازناوه‌ی پـێبه‌خشرا ڕۆژی دووشه‌ممه له ته‌مه‌نی 116 سـاڵی له شـاری کامدێنی ویلایه‌تی ئه‌رکه‌نساس گیانی سـپارد. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و لانه‌ی به سـاڵانچووهی تیایدا ده‌ژیا، گوتی گێرتروود زۆر دڵی خۆش‌بوو کاتێـک له هه‌موو جیهانه‌وه تیشکی خرایه سه‌ر و ته‌له‌فونی بۆ ده‌کرا و نامه‌ی بۆ ده‌هات بۆ پـێرۆزباییکردن به‌و بۆنه‌یه.