هێزه ئاسایشیه‌کانی سۆماڵیا زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه کۆتای‌یان هێنا به گه‌مارۆ خوێناویه‌که‌ی ئوتێله‌که‌ی مه‌گادیشۆ که توندڕه‌وانی ڕێکخراوی ئه‌لشه‌باب هێرشیان کردبووه سه‌ری و گه‌مارۆیان دابوو.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 17 که‌س له‌و هێرشه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌یندا کوژراون که باڵیۆزی سۆماڵیا بۆ سویسرا یه‌کێکه له کوژراوه‌کان. به‌ر له هێرشکردنه سه‌ر ئوتێلی مه‌که ئه‌لمکه‌ره‌مه، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش ته‌قێندرایه‌وه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لانیکه‌م شه‌ش که‌س هێرشیان کردبووه سه‌ر ئوتێله‌که.
تا ئێستا به‌لانیکه‌م سێ جار هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌م ئوتێله که میوانه‌کانی زیاتر بریتین له سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هه‌روه‌هاش ئه‌و سۆماڵیانه‌ی له ده‌ره‌وه وڵات ده‌ژین و به سه‌ردان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.