ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکای کرد تاوه‌کو به ناوی وڵاته‌که‌ی سوپای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه و قوربانیـیانه‌ی له ئه‌فغانسـتان داویانه.
به‌ڕێز غه‌نی ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوه‌ندی پـنتاگۆن قسه‌ی کرد و ڕێز و نه‌وازشی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر 2215 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی که له ئه‌فغانسـتاندا گیانیان له‌ده‌سـت دا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و 850 هه‌زار سه‌ربازه‌ی که له ماوه‌ی 14 سـاڵی ڕابردوو له ئه‌فغانسـتان خزمه‌تیان کردبوو.
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان که له به‌رده‌م کۆمه‌ڵێـک له سه‌رباز و خێزانه‌کانیان قسه‌ی ده‌کرد، گوتیشی " هه‌رگیز ئه‌فغانیـیه‌کان له ئاست تێرۆرزمدا چۆک داناده‌ن." پاشان گوتی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ڕیشه‌یی‌یه، چونکه ئێمه هێڵی یه‌که‌می به‌رگرین له ئازادی جیهانیدا."
لای خۆیه‌وه ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کرده سه‌ر گرنگی شـکستهێنان به تێرۆرستان له ئه‌فغانسـتان تاوه‌کو له ئاینده‌دا هیچ هێرشی دیکه له دژی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام نه‌درێت.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆشـکی پـێشوازی له به‌ڕێز غه‌نی بکات و سه‌نگی بخاته سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نوێ سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ناکۆکی له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک، له‌وانه خشته‌ی کاتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان، کۆمه‌کی دارایی حکومه‌تی ئه‌فغانی و مه‌سه‌له‌ی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیباندا.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان سه‌ردانی کۆنگرێس بکات و له‌وێ وتارێـک بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران پـێشـکه‌ش بکات، به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و نیویۆرک بڕوات به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.