خانم پارک گوین هێی سه‌رۆکی کۆریای باشور له به‌یانـنامه‌یه‌کدا هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سیۆلی سه‌رزه‌نشتکرد و به هێرشێـک بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانێتی له‌شـکری نێوان وڵاته‌که‌ی و ئه‌مه‌ریکای ناودێرکرد.
مارک لیپـێرت باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ کۆریای باشور ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی وتارێـکی له ناوه‌ندێـکی ڕۆشنبیری له سیۆلی پایته‌خت پـێشـکه‌ش ده‌کرد، پـیاوێـک به چه‌قۆیه‌ک که درێژیـیه‌که‌ی نزیکه‌ی 25 سـانتیمه‌تر بووه له ڕوومه‌تی چه‌پـی داوه و به درێژی 11 سـانتیمه‌تر برینداری کردووه.
ده‌سـتبه‌جێ بۆ نه‌خۆشـخانه گوێزراوه‌ته‌وه و له‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه، ده‌ڵێن به 80 ته‌قه‌ڵ برینه‌که‌یان بۆ دوریوه‌ته‌وه.
پـۆلیسیش تاوانباره‌که‌ی ده‌سـتگیرکرد و ناسـنامه‌که‌ی ئاشکراکرد. ده‌ڵێت ناوی کیم کی جۆنگه و ته‌مه‌نی 55 سـاڵه و له مێژه‌وه به‌وه ناسراوه له دژی ئه‌مه‌ریکایه. هه‌روه‌ها له سـاڵی 2010 پارچه کۆنکرێتێـکی گرتووه‌ته باڵیۆزی ژاپـۆن، به‌ڵام به‌ری نه‌که‌وتووه.
له واشنتن، خانم ماری هارڤ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ژیانی مارک لیپـێرت له مه‌ترسیدا نیـیه و ئێسـتا له یه‌کێـک له نه‌خۆشـخانه‌کانی سیۆل چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه خانم بێرنادێت مێهان گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی له کۆشـکی سـپی گوتی سه‌رۆک ئۆباما په‌یوه‌ندی به مارک لیپـێرت کردووه تاوه‌کو له باری ته‌ندروسـتی دڵنیا بـبێت. هه‌روه‌ها هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ی بۆ خواستووه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کۆریای باکور ده‌سـتخۆشیان له هێرشه‌که کرد و به "سزایه‌کی شایسته" ناودێریان کردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازیـیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا ئه‌نجامیان ده‌دات.