به‌مه‌به‌ستی به‌راوردکردنی جیاوازی له‌نێوان ده‌زگای ته‌ندروستی له‌کوردستان و ووڵاتانی ڕۆژئاوادا له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا دکتۆر کامه‌ران مسته‌فا سه‌عید پزیشکی خێزانی له‌هۆڵه‌ندا جیاوازیه‌کانی له‌چه‌ند خاڵێکدا ده‌ستنیشان کردوه.
دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وگرفتانه‌ی له‌کوردستان هه‌یه ئاسان نیه ئامار‌ی دروست کۆکرێته‌وه. به‌هۆی کارکردنم له‌سیسته‌می کوردستان و به‌مدوایانه‌ش بۆ 14 ساڵ له‌ووڵاتی هۆڵه‌ندا توانیومه جیاوازیه‌کان ڵه‌چه‌ند خاڵێکدا ببینم.
بۆ پێناسه‌کردنی ده‌زگای ته‌ندروستی دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت: ده‌زگایه‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی جیهان کار ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاری بێنێت بۆ هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگاو کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و دووریان بخاته له‌نه‌خۆشی، ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی ئه‌وه نه‌خۆشیانه‌ش بوون چاره‌سه‌رکردنیان ده‌ستنیشان کات، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پيکردنی باری تاک و کۆمه‌ڵ که ببێته به‌خته‌وه‌ری ژیان و درێژه‌دان به‌ته‌مه‌ن.
دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت: ناتوانرێت سیسته‌مێکی دیاریکراو و ستانده‌رد بۆ هه‌موو ووڵاتێک و کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌ک یه‌ک به‌کاربێت ، به‌هۆئ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ووڵات بیمه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه و بۆ کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی وه‌ک کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ئێستادا ناتوانرێت ئه‌و سیسته‌مه به‌کاربێت.
ده‌شلێت له‌کوردستان که‌لێنیکی گه‌وره له‌نیوان ده‌زگای ته‌ندروستی و خه‌ڵکی هه‌یه و له‌چه‌ند خاڵێکدا ئه‌مانه به‌دی ده‌کرێت:
1- ئه‌و بۆچوونه‌ی ده‌ڵێت پزیشکه‌کان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌کوردستان له‌ئاستێکی باشدانین ڕاستنیه و پزیشک و کارمه‌ندی زۆرباشمان هه‌یه.
2- له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و به‌تایبه‌تی له6 مانگی رابردوودا به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی ئه‌وه په‌ناهه‌ندانه‌ی ڕوویان له‌کوردستان کردوه ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانی کوردستان زۆرتر بوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش دۆخێکی تایبه‌ت و کاتی‌یه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رپزیشکێک ژماره‌یه‌کی زۆری نه‌خۆشی به‌رکه‌وێت یان ڕۆژانه ببینێت.
دکتۆر کامه‌ران له‌مباریه‌وه تاقیکردنه‌وه‌ی خۆی له‌ووڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌خاته ڕوو که ڕۆژانه ئه‌توانێت ته‌نها 30 بۆ 35 نه‌خۆش ببینێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌خۆشێک به‌لانی کمه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستی و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی 10 بۆ 15 ده‌قیقه‌ی ده‌وێت و ده‌خاێنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌کوردستان ده‌بینرێت هه‌رپزیشکێک ڕۆژانه له‌نێوان 60 بۆ 80 نه‌خۆش ده‌بینێت و هه‌ندێک چار له 100 نه‌خۆش تێده‌په‌ڕێت، له‌مڕوانگیه‌شه‌وه ئه‌توانرێت وێنای ئه‌وه بکرێت پزیشک بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌ک ئه‌توانێت نه‌خۆشه‌که ببینێت و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری بدات. ده‌شڵێت پزیشکێک ئه‌وژماره زۆره نه‌خۆش ببینێت ماندوو ده‌بێت و ناتوانێت تاکۆتای ڕۆژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ڕووخۆشبێت، بۆیه ئه‌وگله‌یی و گازنده‌یه هیه که پزیشک له‌کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌خۆش تووڕه‌یه، کاتێکیش نه‌خۆش دکتۆر چێدێڵێت له‌وانیه بڕوا‌و متمانه‌ی به‌ده‌رمان و چاره‌سه‌ر و دکتۆر نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ زانیاری پزیشکه‌که به‌ڵکوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وسیسته‌مه‌ی په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پزیشک کاتی ته‌رخانکراوی بۆ نه‌خۆش نه‌بێت و به‌پێی پێویست گوێبیستی نه‌بێت هه‌وڵه‌دات زیاتر پشکنینی ته‌ندروستی بۆ بنووسێت، به‌مش نه‌خۆش خه‌رجیی زیاتر ده‌کات، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی گه‌وره‌یه له‌نێوان سیسته‌مه‌ی ته‌ندروستی له‌کوردستان و ووڵاتانی ڕۆژئاوادا.
3- له‌نه‌خۆشخانه‌کانی ڕۆژئاوا پرۆتۆکۆلی تایبه‌ت و ستانده‌ردیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش، ئه‌مه له‌کوردستان زۆر به‌که‌می به‌دی ده‌کرێت یاخوود له‌هه‌ندێک ناوه‌ندی ته‌ندروستی به‌دی ناکرێت.
4- له‌کوردستان هاورده‌کردنی ده‌رمان له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه که‌مه، به‌ڵکوو ده‌رمانخانه‌ی ده‌ره‌وی نه‌خۆشخانه به‌پێی پێداویستی بازار ده‌رمان دابین ده‌که‌ن، بۆئه‌وه ڕه‌نگه هه‌ندێک جار بگه‌ڕێیت بۆ جۆرێکی ده‌رمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست نه‌که‌وێت، یاخوود زانیاری له‌سه‌ر بوونی نه‌بێت.
5- له‌کوردستان پزیشک ناتوانێت نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان کۆنترۆڵ کات، وه‌ک نه‌خۆشی دڵ و سیه‌کان و فشاری خوێن، له‌ووڵاتێکی وه‌ک هۆڵه‌ندا نه‌خۆش ئه‌بێت هه‌موو 3 مانگ جارێک سه‌ردانی پزیشک بکات و پشکنینی بۆ بکرێت، به‌مه‌ش ڕێگائه‌درێت کاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌که که‌مکرێته‌وه و درێژخایه‌ن نه‌بێت.
6- به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان له‌کوردستان به‌رده‌وامه له‌کاتێکدا به‌کارهێنانی ئه‌وجۆره ده‌رمانانه له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوادا به‌هۆی کاریگه‌ریه لاوه‌کیه‌کانیانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ماوه.
7- بۆ فریاکه‌وتنی نه‌خۆش پرۆتۆکۆلی فریاکه‌وتن و گه‌یشتنی ئه‌مبوڵانس ده‌بێت له 10ده‌قیقه‌دابێت و بگه‌نه سه‌ر نه‌خۆشه‌که، به‌ڵام له‌کوردستان کاته‌که‌ی زۆر له‌وه‌زیاتره.