براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاده‌ڵێت له‌گه‌ڵ نارێندرا موودی، سه‌ره‌ک وه‌زیری هیندستاندا هاوڕایه سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ڕوانینی نوێ بۆ ناوچه‌ی ئاسیا په‌سفیک.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له نیوده‌لهی، که پاش چه‌ند کاژمێرێک له گه‌یشتنی ڕێکخرا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی خۆیی و سه‌ره‌ک وه‌زیری هیندستانیش ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر قوڵکردنه‌وه‌ی زیاتری هاوکاریه ئاسایشی و به‌رگریه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
هه‌ر له هه‌مان کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌ک وه‌زیری هیندستان جه‌ختی کردۆته‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هیندستان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئاستێکی نوێدان.
سه‌رۆک ئۆباما به سه‌ردانێکی 3 ڕۆژیی گه‌یشتۆته هیندستان و ده‌شبێته یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌شداری له ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی هیندستاندا بکات.
نارێندرا موودی، سه‌ره‌ک وه‌زیری هیندستان،به له ئامێزگرتنێکی گه‌وره‌ی سه‌رۆک ئۆباما له ده‌می پێشوازی لێکردنیدا له فڕۆکه‌خانه گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ی نیشان دا.
له وتووێژه‌کانی هه‌ردوو گه‌وره کاربه‌ده‌ستی ئه‌مریکا و هیندستاندا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر بواره‌کانی بازرگانی، هه‌روه‌هاش باس له دۆسێی ئاسایشی و هێزی ناو‌کی و گۆڕانی که‌ش و هه‌واش ده‌کرێت.
پاش گه‌یشتنی، سه‌رۆک ئۆباما چووه کۆشکی کۆماریی هیندستان وه‌ک مه‌ڕاسیمی پێشوازی لێکردنێکی فه‌رمیانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هیندستاندا پراناب موکوجی.
سه‌رۆک ئۆباما تاجه گوڵینه‌ی له یادگارگای ماهاتما غاندی دانا به‌ر له‌وه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری هیندستاندا ده‌ستپێبکات له ده‌می خوانی ئێواره‌دا.
بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ش بێ له‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری له ڕۆژی نیشتیمانی هیندستاندا ده‌کات، وتارێکیش له ئه‌نجومه‌نی (سی ئی ئۆ) پێشکه‌ش ده‌کات بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ی کاری پێکه‌وه‌یی کاردارانی ئه‌مریکایی و هیندستانی.
سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانیکردنی تاج موحه‌ل ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه تا ڕۆژی 27 مانگ بچێت بۆ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
له کۆتایی سه‌ردانه‌که‌شیدا، زوویه‌کی ڕۆژی سێشه‌مه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نیوده‌لهی وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و تیایدا ڕوانینی خۆی ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هیندستان.