سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه له به‌رده‌م کۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتاری سـاڵانه‌ی خۆی پـێشـکه‌شکرد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆک ئۆباما گوتی وا 15 سـاڵ له‌م سه‌ده‌یه تێپه‌ڕبوو که به گه‌یشتنی تێرۆر بۆ که‌ناره‌کانمان ده‌سـتپـێـکرد و ئه‌وه‌ش وه‌های کرد نه‌وه‌یه‌کی نوێمان بکه‌وێته دوو شه‌ڕی درێژخایه‌ن که زۆر له‌سه‌رمان که‌وتن و هه‌روه‌ها له‌و مهوهیهدا سستیـیهکی ئابوری له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌مان و جیهان ڕوویدا. بۆیه ئه‌و ساڵانه و ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ زۆر که‌س کاتێـکی سه‌خت بوون.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مشه‌و ئه‌و په‌ڕه‌یه ههڵدهدینهوه، چونکه له‌وه‌تای سـاڵی 1999 وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌و خێرایییه ئابوریـیهکهمان گه‌شه‌ی ده‌کات و هه‌لی کار زیاتر له وڵاته‌که ده‌بن. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێ‌کاری که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ کاتی ده‌سـتپـێـکردنی قه‌یرانی دارایی و له هه‌موو کاتێـک زیاتر منداڵانمان خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن و خه‌ڵکێـکی زیاتر بیمه‌ی ته‌ندروسـتیـیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له چنگی نه‌وتی بیانی ڕزگارمان بووه که‌وا بۆ نزیکه‌ی 30 سـاڵه گیرۆده‌ی بووبووین.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مشه‌و بۆ یه‌که‌م جاره له‌وه‌تای 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ئه‌رکی شه‌ڕکردنمان له ئه‌فغانسـتان به کۆتایی هات. ئاماژه‌ی به‌وه کرد پـێش 6 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر نزیکه‌ی 180 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق و ئه‌فغانسـتان خزمه‌تیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ که‌متر له 15 هه‌زار سه‌رباز له‌و دوو وڵاته هه‌ن. پاشان سوپاسی هه‌موو ئه‌و ژن و پـیاوانه‌ی کرد که له‌و نه‌وه‌یه‌ن له پاش 11 ی سێپته‌مبه‌ر خزمه‌تیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بـپارێزن.
پاشان براک ئۆباما باری گوزه‌رانی خێزانێـکی ئه‌مه‌ریکایی به نمونه هێنایه‌وه که چۆن 7 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به قه‌یرانێـکی ئابوری سه‌ختدا تێپه‌ڕبوون و ئێستا به هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆیان ژیانیان ئاسایی بووه‌ته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌م خێزانه نمونه‌یه‌که له‌و ملیۆنان ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی به ڕژدی کاریان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه ڕزگاریان ببێت. ئۆباما گوتی " ئه‌وه ئێوه هۆکاری ئه‌وه بوون من خۆم بۆ ئه‌م پـۆسته کاندید بکه‌م، ئێوه ئه‌و خه‌ڵکه بوون که 6 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له هزرمدا بوون. له مانگه تاریـکهکانی کاتی قه‌یرانه‌که که له‌سه‌ر پلیکانه‌کانی بینای کۆنگرێس وه‌ستام به‌ڵێنم دا ئابوریـیهکهمان ببوژێنینه‌وه، هه‌وڵه‌کانی ئێوه‌ش وه‌های کرد وڵاته‌که‌مان به‌هێزتر بـبێته‌وه."
گوتیشی له ماوه‌ی 5 سـاڵی ڕابردوو زیاتر له 11 ملیۆن کاری نوێ له وڵاته‌که‌دا په‌یدابوون.
سه‌باره‌ت به وزه، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا که‌متر پشـت به نه‌وتی بیانی بـبه‌ستێت، ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌که‌مه له بواری نه‌وت و گازدا. هه‌روه‌ها یه‌که‌میشه له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک به با، به وزه‌ی خۆریش بڕێـکی زیاتری وزه‌ی ئه‌لیکتریک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌موو سێ هه‌فته‌یه‌ک هێنده‌ی ته‌واوی سـاڵی 2008 وزه‌ی ئه‌لیکتریکی زیاتر ده‌چێته سه‌ر هێڵه‌کانی ئه‌لیکتریک.
له باره‌ی ئاستی خوێندن له ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مڕۆ خوێندکاره‌کانمان به‌رزترین ئاستی ماتماتیک ده‌خوێنن و پله‌ی به‌رز به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن و له هه‌موو کاتێـک زیاتر کۆلێژ ته‌واو ده‌که‌ن.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما باسی له بیمه‌ی ته‌ندروسـتی کرد و گوتی ته‌نها له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو نزیکه‌ی 10 ملیۆن که‌س که بیمه‌ی ته‌ندروسـتیـیان نه‌بوو وا ئێسـتا هه‌یانه.
سه‌رۆک ئۆباما به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆش هه‌ڕه‌شه‌ی له کۆماریـیه‌کان کرد که له ئێسـتا زۆرینه‌ن له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرێسدا، گوتی کۆنگرێس هیچ پـرۆژه بڕیارێـک پـێشـنیار نه‌کات بۆ نه‌هێشـتنی یاسای نوێی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی ئه‌وه‌ی له سـاڵی ڕابردووه‌وه کاری پێ ده‌کرێت. سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک له دژی ئه‌و یاسایه و هه‌روه‌ها یاسای نوێی کۆچبه‌ری پـێشـنیاربکرێت، ئه‌وا مافی ڤیتۆی سه‌رۆک به‌کارده‌هێنێت.
له باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێی گیرابوون که ده‌یانگوت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێت ده‌بنه مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لی کار و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئابوری وڵاته‌که خراپتر ده‌کات، سه‌رۆک ئۆباما گوتی به پـێچه‌وانه ئابوری له هه‌موو کات زیاتر گه‌شه‌ی کردووه و ڕێژه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ که‌مترین ئاستی هاتوونه‌ته خوارێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ 50 سـاڵی ڕابردوودا.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی باشکردنی باری گوزه‌رانی چینی موچه‌خۆران، سه‌رۆک ئۆباما گوتی له به‌رنامه‌یه‌تی سـاڵانه بۆ هه‌موو منداڵێـکی ئه‌و خێزانانه 3 هه‌زار دۆلار له باج بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه. هه‌روه‌ها سـاڵانه حه‌وت ڕۆژ پـشوویان بدرێتێ به موچه‌ی ته‌واوه بۆ حاڵه‌ته‌کانی نه‌خۆشی خۆیان و خێزانه‌کانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا داوای زیادکردنی موچه‌کانیانی کرد.
بۆ خوێندکارانیش پـێشـنیاری کرد وه‌کو ویلایه‌تی تێنسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماریـیه‌کان و هه‌روه‌ها شاری شیگاکۆی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیموکراته‌کان، له هه‌موو ئه‌مه‌ریکا خوێندی دوو سـاڵی یه‌که‌می کۆلێژ به خۆڕایی بێت.
پاشان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه سه‌رۆک ئۆباما دووپاتی کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه کێشه‌کان هه‌تا ده‌کرێن به ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی چاره‌سه‌ربکرێن به‌ر له‌وه‌ی په‌نا بۆ هێزی له‌شـکری ببرێت.
له باره‌ی شه‌ڕی دژه تێرۆریش گوتی، یه‌که‌م ئێمه له پاڵ ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌وه‌ستین که له لایه‌ن تێرۆرسـتانه‌وه کراونه‌ته ئامانج هه‌ر له خوێندنگه‌که‌ی پاکستانه‌وه هه‌تا ده‌گاته جاده‌کانی پاریس. به‌رده‌وامیش ده‌بین له ڕاوه‌دونانی تێرۆرسـتان و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌کانیان، وه مافی خۆمانه ئه‌و تێرۆسـتانه نه‌هێڵین که مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئێمه و هاوپه‌یمانانمان.
پاشان گوتی له ماوه‌ی 13 سـاڵی ڕابردوو وانه‌ی چاک فێربووین. له بری ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ڕه‌وانه‌ی دۆڵه‌کانی ئه‌فغانسـتان بکه‌ین، هه‌ستاین به مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان خۆیان و ئێسـتا ئه‌وان به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه. بۆیه ئێسـتا له بری ئه‌وه‌ی هێزی زه‌مینی گه‌وره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕهوانهبکهین، هاوکاری وڵاتان ده‌که‌ین هه‌ر باشوری ئاسیاوه هه‌تا ده‌گاته باکوری ئافریکا بۆ نه‌هێشتنی شوێنی ئارام بۆ تێرۆرسـتان.
له عێراق و سوریا سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به هێزه لهشکریکهشیـیهوه پـێشـڕه‌وی داعشی ڕاگرت. له بری ئه‌وه‌ی بکه‌وینه شه‌ڕێـکی دیکه‌ی زه‌مینی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێستا ڕابه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین که وڵاتانی عه‌ره‌بی له نێودایه بۆ شکاندن و له‌ناوبردنی ئه‌م گرووپه تێرۆرستیـیه. گوتیشی ئێمه یارمه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا ده‌ده‌ین تاوه‌کو له‌م هه‌وڵه‌دا یارمه‌تیمان بده‌ن، وه هه‌روه‌ها له هه‌موو شوێنێـک یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌ده‌ین که ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بیروباوه‌ڕه توندڕه‌وه ده‌بنه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه کات و کاری ده‌وێت، به‌ڵام له کۆتایـیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. بۆیه ئه‌مشه‌و داوا له کۆنگرێس ده‌که‌م نیشانی جیهانی بده‌ن که ئێمه له‌م ئه‌رکه یه‌کگرتووین، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی پـرۆژه بڕیارێـک بۆ به‌کارهێنانی هێز له دژی داعش.
پاشان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ڕووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆکرانیا گرت و گوتی نابێت وڵاته گه‌وره‌کان وڵاتانی بچوک بترسێنن. گوتی ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانی له دیموکراتیـیهتی ئۆکرانیا ده‌کات و هاوپه‌یمانانی خۆی له ناتۆ دڵنیا ده‌کاته‌وه. سـاڵی ڕابردوو کاتێـک ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان سه‌رقاڵی سه‌پاندنی سزا بووین به‌سه‌ر ڕووسیا هه‌ندێـک پـێیان وابوو ڕه‌فتاری به‌ڕێز پـوتن نیشـانه‌ی بههێزیـیهتی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی به‌هێزن و ڕووسیاش گۆشه‌گیرکراوه و ئابوریـیه‌که‌ی له خراپـبووندایه.
سه‌باره‌ت به گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر کوبا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی کۆتایی به‌و سیاسه‌ته ده‌هێنین که له مێژه‌وه سوودی نه‌ماوه. کاتێـک تۆ بۆ ماوه‌ی 50 سـاڵ شتێـک ده‌که‌یت و سوودی نابێت، ئیتر کاتی ئه‌وه دێت هه‌وڵی شتێـکی نوێ بده‌یت. گۆڕانکاری له سیاسه‌تمان له به‌رامبه‌ر کوبا شیانی هه‌یه ئه‌و بێ متمانهیـیهی که له مێژه‌وه له‌م به‌شه‌ی زه‌ویدا هه‌یه به کۆتایی بگات.
له باره‌ی ئێرانیشه‌وه سه‌رۆک ئۆباما گوتی دیپـلۆماسیـیهتمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کارده‌کات و بۆ یه‌که‌م جاره له پاش 10 سـاڵ به‌ره‌وپـێشچوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانمان ڕاگرت و که‌ره‌سته ناوکیـیهکانیمان له عه‌مباره‌کانی که‌مکرده‌وه. و له ئێسـتاوه هه‌تا به‌هار بوارمان هه‌یه به ڕێـکه‌وتنێـکی گشتگیر بگه‌ین که وه‌ها بکات ئێران نه‌توانێت بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی، له‌وانه ئیسرائیل دڵنیا بـبنه‌وه و هه‌روه‌ها خۆمان له شه‌ڕێـکی دیکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لابده‌ین. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی هیچ زامنێـکیش نیـیه وتووێژه‌کان سه‌رکه‌وتووبن، بۆیه هه‌موو بژاره‌کان له به‌رده‌می خۆمدا ده‌هێڵمه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران بـبێته وڵاتێکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی. به‌ڵام گوتیشی ئه‌و سزا نوێـیانه‌ی له‌م کاته‌دا له لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه په‌سندکراون زیان به هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن و ئه‌مه‌ریکا له هاوپه‌یمانه‌کانی جیاده‌کاته‌وه و بێ گومان ئێرانیش جارێـکی دیکه ده‌ستده‌کاته‌وه به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، گوتیشی ئه‌مه هیچ مانایه‌کی نیـیه، بۆیه من هه‌موو پـرۆژه بڕیارێک بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ ڤیتۆ ده‌که‌م که ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ره‌وپـێشچوونه‌ی بهدهسـتهاتوون. گوتی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان وه‌ها لێمان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن شه‌ڕ ته‌نها دوا ڕێگهچارهمانه، بۆیه منیش به نیازم وابه‌سته‌ی ئه‌م بۆچوونه ژیرانه‌یه بم.
پاشان سه‌رۆک ئۆباما هاته سه‌ر باسی هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئنته‌رنێت و گوتی نابێت هیچ وڵاتێـک یان هاککهرێـک بتوانێت تۆڕی کۆمپـیوتهرهکانمان بشکێنێت و ده‌ستی به نهێنیـیه ئابوریـیهکانمان بگات و هه‌روه‌ها ژیانی تایبه‌تی خێزانه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بزانێت به تایبه‌تی له باره‌ی منداڵه‌کانمانه‌وه. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئێمه به دڵنیایـیه‌وه ته‌واوی ده‌زگا موخابهراتیـیهکانمان پـێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی سه‌ر ئاسایشی کۆمپـیوتهرهکانمان ده‌بنه‌وه، هه‌ر وه‌کو چۆن له شه‌ڕی دژی تێرۆرزم کارده‌که‌ن.
پاشان باسی له نه‌خۆشی ئیبۆلا کرد و گوتی سه‌ربازان و زانایان و پـزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیـیه و ژیانی خه‌ڵکێـکی زۆریان له مردن ڕزگار کرد.
هه‌روه‌ها باسی له هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ژینگه کرد و گوتی هیچ شتێـکی دیکه ئه‌مه جێی هه‌ڕه‌شه نیـیه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو.
سه‌رۆک ئۆباما باسی له به‌ها مرۆیـیه‌کان کرد و گوتی ئێمه ڕێز له شکۆمه‌ندی مرۆڤ ده‌گرین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌شدا بین، بۆیه من ئه‌شکه‌نجه‌دانم قه‌ده‌غه‌کرد و جه‌ختم له‌سه‌ر به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کرد به شێوازێکی ڕاست. گوتیشی ده‌نگیان له ئاست دژایه‌تی سامیـیهت به‌رزده‌که‌نه‌وه که جارێـکی دیکه له چه‌ند شوێنێـکی جیهاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. گوتیشی هه‌روه‌ها وێنه‌کێشانی موسڵمانانیش ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه له کاتێـکدا زۆربه‌ی زۆری موسڵمانان به ئاشتیـیانه له‌گه‌ڵماندان. گوتیشی داکۆکی له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ین و به‌رگری له زیندانیانی سیاسی ده‌که‌ین و سه‌رزه‌نشتی سه‌رکوتکردنی ژنان و که‌مینه ئاینیـیهکانیش ده‌که‌ین. سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئێمه ئه‌مانه ده‌که‌ین نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره ڕاسته‌که‌ن، به‌ڵکو وه‌هاش ده‌که‌ن زیاتر پارێزراوتر بین.
دواتر سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له شه‌شه‌م وتاری سـاڵانه‌ی خۆی باسی له زیندانی گوانتانامۆ به‌ی کرد و گوتی هیچ مانای تیادا نیـیه 3 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر زیندانکراوێـک خه‌رج بکه‌ین له به‌ندیخانه‌یه‌کدا که هه‌موو جیهان سه‌رزه‌نشتی ده‌کات و تێرۆرستان وه‌کو بابهتێـک سوودی لێ ده‌بینن بۆ په‌یداکردنی که‌سانی لایه‌نگر بۆخۆیان. بۆیه له‌وه‌تای بوومه‌ته سه‌رۆک ژماره‌ی زیندانیانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌م بۆ نیوه که‌مکردووه‌ته‌وه و ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه کار بۆ داخستنی بکه‌م و واز له‌و هه‌وڵه‌م ناهێنم هه‌تا داده‌خرێت.