سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ناهێڵێن هیچ شوێنێـکی پارێزراو بۆ چه‌کدارانی داعش هه‌بێت و له‌ناویان ده‌به‌ین.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ بنکه‌ی له‌شـکری فۆرت دیکس له ویلایه‌تی نیوجێرزی وتارێـکی پـێشـکه‌شی سه‌ربازانی بنکه‌که کرد و گوتی " چاک بزانن هاوپهیمانیـیهکهمان نه‌ک ته‌نها شکست به‌م ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه ده‌هێنێت به‌ڵکو له‌ناویشی ده‌بات."
پاشان ئاگاهی به داعش دا و گوتی " ڕه‌نگه وابزانن بتوانن هه‌ندێـک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن، به‌ڵام ئێمه پـشـوومان درێژه و کۆڵ ناده‌ین. ئێوه هه‌ڕه‌شه‌تان له ئه‌مه‌ریکا کردووه، بۆیه هیچ شوێنێـکی پارێزراو بۆخۆتان نادۆزنه‌وه و ده‌سـتمان پـێتان ده‌گات هه‌ر وه‌کو سته‌مکار و تێرۆرسـته‌کانی پـێش ئێوه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هێرشه ئاسمانیـیه‌کان کاریگه‌ری باشیان هه‌بووه له‌سه‌ر توانا سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌م گرووپه که ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی له عێراق و سوریا داگیرکردووه.