ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه دوو کاژمێر به‌ر له واده‌ی کۆتایی 1.1 ترلیۆن دۆلاری بۆ بوجه‌ی سـاڵی 2015 ی حکومه‌تی فیدراڵی په‌سه‌ندکرد که بۆ هه‌تا مانگی نۆی سـاڵی داهاتووه.
ئه‌نجومه‌نه‌که له پاش فشارێـکی زۆر بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه دیموکراته‌کانی له لایه‌ن کۆشـکی سـپـیـیه‌وه به 219 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 206 ده‌نگ پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ندکرد. جێی سه‌رنجه 67 ئه‌ندامی سه‌ر به پارتی کۆماری به نه‌رێ ده‌نگیان دا، به‌ڵام 57 ئه‌ندامی دیموکرات په‌سه‌ندیان کرد.
جان بێرنه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـێشـتر هۆشـداری دابوو که ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا شه‌وی پـێـنجشه‌ممه پـرۆژه بڕیاره‌که په‌سه‌ند نه‌که‌ن، ئه‌وا بڕیار له‌سه‌ر پـرۆژه بوجه‌یه‌کی کاتی ده‌درێت که بۆ هه‌تا 25 ی ئه‌م مانگه ده‌بێت.
له ئێسـتادا ئه‌نجومه‌نی سینات هه‌تا کاژمێر دوازده‌ی شه‌وی شه‌ممه مۆڵه‌تی له به‌رده‌مدایه پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌سه‌ندبکات.
جۆش ئێرنست گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما لای خۆیه‌وه پـرۆژه بڕیاره‌که په‌سه‌ند ده‌کات.