کاربه‌ده‌ستێـکی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه داوای ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی له پـۆسته‌که‌ی ڕاده‌سـتی سه‌رۆک ئۆباما کردووه و سه‌رۆکیش لای خۆیه‌وه قبوڵی کردووه.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتی سه‌رۆک ئۆباما و به‌ڕێز هه‌یگڵ له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو باسیان له‌وه کردووه که ئیدی کاتی ئه‌وه‌یه که‌سێـکی دیکه وه‌زاره‌تی به‌رگری بگرێته ده‌ست. گوتیشی هه‌یگڵ له پـۆسته‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌نجومه‌نی سینات که‌سێـکی دیکه بۆ پـۆسته‌که په‌سه‌ند ده‌کات.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی هه‌یگڵ به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه پـێناچێت سه‌رۆک ئۆباما له ئه‌مڕۆدا کاندیدی خۆی بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی هه‌یگڵ ئاشکرا بکات.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ک هه‌یگڵ که‌سێـکی سه‌ر به پارتی کۆماریـیه و پـێشـتر وه‌کو سیناتۆر له‌سه‌ر ویلایه‌تی نێبراسکا له کۆنگرێس کاری کردووه. له شه‌ڕی ڤێتنامدا به‌شداری کردووه و دوو مه‌دالیای Purple Heart ی له‌شکری خه‌ڵاتکراوه.