سه‌رۆک ئۆباما و حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران هه‌ردووکیان ڕووبه‌ڕووی ئۆپـۆزسیۆنی کۆنه‌پارێزانی نێوخۆی وڵاته‌کانیان ده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به شیانی سه‌ودایه‌ک بۆ سنووردارکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ندێـک له سزاکان. له ئێسـتادا کۆماریـیه‌کان وا کۆنترۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرێس ده‌که‌ن.
سکات ستێرن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی ناردووه له باره‌ی هه‌تا چه‌ند ئه‌م گۆڕانه‌ی ناو کۆنگرێس شیانی هه‌یه کاربکاته سه‌ر وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرته‌که‌ی ئاماده‌کردووه.