کۆماریـیه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌وه‌نده کورسیـیان برده‌وه که وه‌ها ده‌کات ئیدی کۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی سینات له ده‌سـتبگرن.
پـێشتر دیموکراته‌کان 55 کورسیان هه‌بوو له سه‌رجه‌م 100 کورسیـیه‌که‌ی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا کۆماریـیه‌کان به لانی که‌م 7 کورسیـیان له دیموکراته‌کان سه‌نده‌وه پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی له سـتانه‌کانی ئه‌رکه‌نساس و کۆلۆرادۆ و ئایاوا و مۆنتانا و نۆر‌ث کارۆلاینا و ساوث داکۆتا و ێست ڤێرجینیا به‌ده‌سـتیان هێنا.
هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆنگرێس کرا به کورسیـیه‌که‌ی میچ ماکـکۆنێڵ ڕێبه‌ری کۆماریـیه‌کانیشه‌وه له ستانی که‌نتاکی که توانی زۆر به ئاسانی شـکست به کاندیدی دیموکراته‌کان بهێنێت.
سیناتۆر مچ مه‌کـکۆنێڵ ده‌ڵێت "زۆر که‌س له واشنتن له بیریان کردووه ئه‌رکه‌که‌یان خزمه‌تکردنه، ڕۆژنامه‌کان سبه‌ی ده‌نووسن سه‌رکه‌وتنم به‌ده‌سـتهێناوه، به‌ڵام ڕاستیـیه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌مشه‌و ده‌سـتده‌که‌ین به کارێـکی تر، ئه‌وه‌ش زۆر له خۆم گرنگتره و بریتیـیه له پـشـبڕکێی وه‌رچه‌رخانی ئه‌م وڵاته."
کۆماریـیه‌کان زۆرترایه‌تی خۆشیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا زیاترکردووه، به‌مه‌ش له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ماویه‌تی له ئۆفیسـدا کۆنترۆڵی ته‌واوی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکایان کردووه.
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن له‌م دوو سـاڵه‌دا کۆماریـیه‌کان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌رۆک ئۆباما بۆ په‌سه‌ندکردنی ژماره‌یه‌ک له دۆسێ سه‌ره‌کیـیه‌کان، له‌وانه ڕاکێشانی بۆری لووله‌ی نه‌وتی له که‌نه‌داوه و به ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریکادا و هه‌روه‌هاش کۆت و به‌ندکردنی ڕێوشوێنه‌کانی حکومه‌ت بۆ کارداری.