هه‌ینی، مه‌لاله یوسف زای کچه نه‌وجوانی پاکستانی و کایلاش ساتیارتی هیندوستانی پێکه‌وه خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی بۆ ساڵی 2014-یان پێ به‌خشرا له‌به‌ر کار‌و خه‌باتیان له‌بواری مافه‌کانی منداڵان.
کۆمیته‌ی نۆروێژی نۆبێل ده‌ڵێت،"ئه‌م دوو که‌سه له‌به‌ر تێکۆشانیان به‌دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵان ونه‌وجوانان و له‌به‌ر خه‌باتیان له پێناو مافی هه‌موو منداڵێک بۆ ده‌ست وێڕاگه‌یشتن به خوێندن و په‌روه‌رده" ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرت.
مه‌لاله ته‌من 17 ساڵان، گه‌نجترین که‌سه تا ئێستا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتبێت. ئه‌و خۆی قوتابییه‌که و داکۆکی له مافی خوێندن له پاکستان ده‌کات و دوو ساڵ له‌وه پێس له لایه‌ن ئه‌ندامێکی تالیبان ته‌قه له‌سه‌ری کرا؛ مه‌ڵاله له‌و هێرشه‌دا گیانی رزگار بوو.
ساتیارتی ته‌مه‌ن 60 ساڵان نه‌ریتی مه‌هاتما گاندی پاراستووه و سه‌رۆکایه‌تی چه‌ندین جۆری خۆنیشاندانی ئاشتییانه‌ی کردووه، به پێی کۆمیته‌که،" ئه‌و سه‌رنجی خستۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌کار هێنانی زۆر خه‌راپی منداڵان بۆ سوودی دراویی."
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته دایه.