ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له فراکسیۆنی هه‌ده‌په فه‌یسه‌ل ساری یه‌لدز ده‌ڵێت گه‌لی کۆبانێ له ژێر بارێکی سه‌ختدایه و ئه‌گه‌ر چه‌کیشیان که‌م بێت، لاوازیش بن، خۆڕاگری بێ وێنه‌یان نیشانداوه. ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازێت پێشی کۆمه‌ڵکوژی بگرێت، ده‌بێت خۆ دهڕۆشی کۆبانێ وه‌ربدات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کۆبانێ، چالاکوان عه‌لا ئۆسۆ له ده‌وروبه‌ری شاره‌که ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" ده‌کرد گوتی ژیانی گه‌لی ئێمه دهمهترسیدایه و نابێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به چاوی تورکیا‌و ئه‌ردوغان بڕوانیته ئێمه. ئه‌و گوتیشی خه‌ڵکی کۆبانێ سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌کات له‌به‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانی کردویانه‌ته سه‌ر ئامانجه‌کانی داعش.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له دیاربه‌کر به‌شداری له به‌رنامه‌که‌دا کرد گوتی حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی(مه‌به‌ست تورکیا) که باسی دیموکراسی ده‌کات پێویست بوو ناسک بوونی باری کورده‌کانی وه‌به‌رچاو گرتبایه له کاتێک پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وامه به‌ڵام حکومه‌ت ئه‌مانه‌ی نه‌خسته به‌رچاو. خه‌جیجان فارقین ده‌شڵێت پارته ئیسلامییه‌کانیش خۆیان کردۆته به‌شێک له سیاسه‌تی حکومه‌ت و ئه‌وه‌ش له ناو کۆمه‌ڵگادا دووبه‌ره‌کی و هێڵی سووری دروست کردوون.