سه‌رۆکی تورکیا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر لێدوانێـکی جۆ بایده‌ن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی که تیایدا ڕه‌خنه‌ی له تورکیا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتبوو به‌وه‌ی هۆکاری دروسـتبوونی داعشن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له میانه‌ی لێدوانێـکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له به‌رده‌م مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌دی شـاری ئسته‌نبوڵ گوتی ئه‌گه‌ر بایدن وه‌های گوتبێت، ئه‌وا لای من ئه‌و ده‌بێته به‌شێـک له ڕابردوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت داوای لێبوردن بکات.
گوتیشی تورکیا به هیچ شێوه‌یه‌کی یارمه‌تی داعشی نه‌داوه و که‌س ناتوانێت به‌ڵگه‌یه‌ک بخاته ڕوو بیسه‌لمێنێت تورکیا یارمه‌تی داعشی دابێت. هه‌روه‌ها گوتی هیچ چه‌کدارێـکی بیانی له تورکیاوه نه‌چووه‌ته ناو سوریا ، به‌ڵام ده‌ڵێت ڕه‌نگه که‌سانێـک به پاسپـۆرت وه‌ک گه‌شتیار له تورکیاوه بۆ سوریا ڕۆیشـتبن.
سه‌رۆکی تورکیا ئاماژه‌ی بۆ شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی کۆبانیش کرد و گوتی بۆ ئه‌وان " هیچ جیاوازیـیه‌ک له نێوان په‌که‌که و داعش نیـیه، که پـێده‌چێت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت ئه‌گه‌ر کۆبانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌ی دۆسـتی په‌که‌که بێت یان داعش بۆ ئه‌وان جیاوازی نیـیه.
جێی ئاماژه‌یه ئێواره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له ئنستتیوتی جۆن که‌نه‌دی بۆ زانستی سیاسی له زانکۆی هارڤه‌رد له شاری کامبرجی ویلایه‌تی ماسه‌چوستس، گوتی " هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌که (مه‌به‌ستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته) کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه بوون له سوریا."
به‌ڕێز بایدن به ڕوونی گوتی" تورکیا و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئیماراتی عه‌ره‌بی سووربوون له‌سه‌ر لادانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان شه‌ڕه‌که بوو به شه‌ڕی به وه‌کاله‌تی شیعه و سووننه و ئیدی ده‌سـتیانکرد به پـێدانی سه‌دان ملیۆن دۆلار و ده‌یان هه‌زار تۆن چه‌ک به هه‌ر که‌سێـک شه‌ڕی ئه‌سه‌د بکات."
پاشان جۆ بایدن ئاشکرای کرد ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانیوه ئه‌و وڵاتانه قایل بکات له‌و کارانه‌یان ڕابوه‌ستن.
ته‌واوی لێدوانه‌که‌ی جۆ بایدن له ئنستتیوتی جۆن که‌نه‌دی بۆ زانسـتی سیاسی له زانکۆی هارڤه‌رد