ئێران ده‌ڵێت پاپه‌نده به گه‌یشتن به سه‌ودایه‌کی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و پێنج زلهێزه‌کانی جیهانی، ئه‌وانه‌ی وتوویژه‌کانیان له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ست پێکردۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دانوستاندنی دوو لایه‌نه له نێوان ئه‌مه‌ریکا و دیبلۆماتانی ئێرانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له نیویۆرك به‌ڕیوه‌ده‌چێت به‌ر له ده‌ست پێکردنی وتووێژه فه‌رمییه‌کان له ڕۆژی هه‌ینیدا.
شیکه‌ران ده‌ڵێن ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆ له ئارادا نێیه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێك به‌ر له دوا مۆڵه‌تی له 24 ی مانگی 11 دا ته‌واوبێت که هه‌ردوو لایان له‌سه‌ری قایڵ بوون دوای ئه‌وه‌ی شکستیان هێنا له گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌یان له مانگی 7 دا.