Accessibility links

سکۆتله‌ند بڕیار له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌دات


ده‌نگده‌ران له‌ سکۆتله‌ند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕۆیان کردۆته‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان بۆ بڕیاردان له‌ ریفراندۆمێکی مێژوییدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا جیاببنه‌وه‌ و یاخۆد وه‌ك به‌شێکی بمیننه‌وه‌.

واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت ده‌نگده‌ران به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌شداری له‌ ریفراندۆمه‌که‌ بکه‌ن .

ئه‌لیکس سالمۆند، سه‌رۆك وه‌زیری سکۆتله‌ند و ڕیبه‌ری کۆمپه‌ینی (ئه‌رێ) ده‌ڵێت ریفراندۆم ده‌رفه‌تێکی به‌ده‌گمه‌نه‌ بۆ ده‌نگده‌رانی سکۆتله‌ندی. گوتیشی ئێمه‌ ده‌رفه‌تێکمان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه‌ بۆ بونیاتنانی متمانه‌یی زیاتر به‌ ئابوری که‌ ئه‌وه‌ش دووربینییه‌کی ئۆمیدبه‌خشه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت سکۆتله‌ند ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌دات.

شایانی باسه‌ ده‌نگده‌ران یا به‌ ئه‌رێ و یاخود نه‌رێ وڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان که‌ دوو هه‌زار و شه‌سه‌د بنکه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کراوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG