سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت هێزه پـیادهکانی وڵاته‌که‌ی جارێـکی دیکه له عێراقدا شه‌ڕ ناکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی عێراق و پـێشـمه‌رگه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێـکیدا له باره‌گای فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له شاری تامپای ویلایه‌تی فلۆریدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هێزی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 160 هێرشی ئاسـمانی له دژی موڵگه‌کانی داعش له عێراق ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش وایکرد بوار به هێزه عێراقی و کوردیـیهکان بڕه‌خسێت پـێشڕه‌وی بکه‌ن. گوتیشی هه‌روه‌ها یارمه‌تیـیان داوه له ڕزگارکردنی ژیانی هه‌زاران که‌س.
پاشان گوتی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا دروستده‌کات، بۆیه فه‌رمانی به هێزه چه‌کداره‌کان کردووه له دژی ئه‌م ڕێـکخراوه کاربکه‌ن. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا نیـیه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی ڕێبه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌کات. هه‌ندێـک له‌و وڵاتانه به هێزی ئاسـمانی یارمه‌تی ده‌ده‌ن و هه‌ندێـکیشـیان به پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی به‌شـداری ده‌که‌ن. گوتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه یارمه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوری ده‌دات و ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و هێزه عێراقیـیه‌کان ده‌دات. باسی له‌وه‌ش کرد هه‌تا ئێسـتا 30 وڵات یارمه‌تی مرۆیـیان پـێشـکه‌شی ئه‌و ئاوارانه کردووه که به‌هۆی داعشه‌وه ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه.
موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر وتاره‌که ئاماده‌کردووه.