هێزه‌کانی هیندوستان له شه‌ڕی که‌شمیر دا سێ سه‌رهه‌ڵداویان کوشت
کاربه‌ده‌ستان ووتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت له شه‌رێکدا له رۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی که‌شمیری هیمالایی ناکۆکی له‌سه‌ر که زۆر له دانیشتوان دژ به فه‌رمانره‌وای درێژ خایه‌نی هیندوستاندان سێ له سه‌رهه‌ڵداوه گومانلێکراوه‌کانیان کوشت.
به پێ ئۆ. س. چاراک ئه‌فسه‌ری نیمه له‌شکه‌ری هیندی ووتی شه‌ڕه‌که زوو سه‌ر له به‌یانی ده‌ستێپێکرد، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کان وه‌ڵامی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیان دایه‌وه له باره‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی میلیشیاکان له ماڵێکدا له گوندی راجپورا له باشور.
چاراک ووتی هێزه‌کان هاواریان له میلیشیاکان کرد خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن وه ده‌ستیان به ته‌قه کرد له‌و کاته‌ی نه‌یانویست، که له سه‌ر ئه‌نجام بوه شه‌ڕه ته‌قه و چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند و سێ کوژراوی لێکه‌وته‌وه. هێچ زیانێک به هێزه‌کانی حکومه‌ت نه‌که‌وتوه و هه‌ر وا هیچ به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌مه و ده‌ستیش له لایه‌ن هیچ له گروپه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه‌وه نه‌بوه که هه‌ر له ساڵی 1989 دژ به فه‌رمانره‌وایی هیندوستان شه‌ڕ ده‌که‌ن.
شایانی ئاماژه پێکردنه له‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌دا توند و تیژی له ناوچه‌که‌دا زۆرتر بۆوه‌ته‌وه، به شه‌ره ته‌قه‌ی ناو به ناو له نێوان هێزه‌کانی هیندی و پاکستانی له درێژایی سنوری شاخاوی ناکۆکی له‌سه‌ری نێوان هه‌ردوو وڵات که به له‌شکه‌ر ته‌نراوه.