ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکا پیته‌ر ثیۆ کرتس ئه‌وه‌ی له مانگی ده‌ی سـاڵی 2012 وه بێ سه‌روشوێن کرابوو، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ناوبژیوانی وڵاتی قه‌ته‌ر له لایه‌ن کۆمه‌ڵی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ئازادکرا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له کاژمێر 6:40 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پـیتهری ڕۆژنامه‌وان ڕاده‌سـتی سه‌ربازانی ئاشتی پارێز کرا له گوندی ئهلڕافدی ناوچه‌ی قونه‌یتره‌ی به‌رزایـیه‌کانی جۆلان.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکردهوه و گوتی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ڕێوشوێنێـکی دیپـلۆماسی و موخابه‌راتی و جه‌نگی ده‌گرێته‌به‌ر له پـێناو ئازادکردنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی دیکه‌ی له سوریا به بارمته گیراون.
جێبی ئاماژه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وان جێمس فۆڵی له لایه‌ن داعشه‌وه سه‌ربڕا، ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر بۆ ئازادکردنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی له سوریادا ڕفێندراون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر داوای قه‌ته‌ر به‌ره‌ی نوسره پـیته‌ر ثیۆی ئازادکردووه. که‌ناڵی جه‌زیره هه‌واڵی ڕۆڵی قه‌ته‌ری پـشـتڕاسـتکردووهتهوه.