کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه ڕێوشوێنی زیاتر له دژی داعش بگرێته‌به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆی به سنووره‌کانی عێراق و سوریاوه نابه‌ستێته‌وه.
بێن ڕۆدس جێـگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سـپی ڕۆژی هه‌ینی گوتی " خۆمان به سنووره‌کانه‌وه گرێ ناده‌ین. چه‌ندان جار نیشـانمان داوه ئه‌گه‌ر بێت و مه‌ترسیـیه‌کی تێرۆرسـتی هه‌بێت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر پـێویست بکات."
گوتیشی داعش له ئێسـتادا له هه‌موو کاتێـک زیاتر بووه‌ته جێی هه‌ڕه‌شه. جه‌ختی له‌وه کرد ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه زۆر به ڕژدی وه‌رده‌گرێت.
بێن ڕۆدس له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی گوتی له نێو ئه‌و کارانه‌ی وڵاته‌که‌ی له دژی داعشی ده‌یکات، کرده‌وه‌ی له‌شـکری ڕاسته‌وخۆیه له عێراق و هه‌روه‌ها زیاتر پشـتگیرکردنی هێزه عێراقی و کوردیـیه‌کانه له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش.
جێی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێسـتا هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دژی داعش له چوارچێوه‌ی سنووری عێراقدا بوون، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان وا تاووتوێی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش بۆ ناو سوریاش ده‌که‌ن.