سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه وتارێـکی له باره‌ی کوشـتنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جه‌یمس فۆڵی پـێشـکه‌شکرد. ئه‌مه‌ش به‌شێکێتی:
ئه‌مڕۆ ته‌واوی جیهان به کوشـتنه دڕندانه‌که‌ی جێم فۆڵی به ده‌سـتی کۆمه‌ڵی تێرۆرسـتی داعش تووشی شۆک بووه.
جێم ڕۆژنامه‌وان بوو، کوڕ بوو، برا بوو، هاوڕێ بوو. وه‌ک باس ده‌کرێت گه‌یشتووه‌ته شوێنی سه‌خت و مه‌ترسیدار تاوه‌کو گه‌واهی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵـکی له دوره‌وه بهێنێته‌وه. ئه‌و دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ک بارمه‌ته له سوریا ڕفێندرا، کاتێـک ئازایانه هه‌واڵی شه‌ڕه‌کانی له‌وێ ده‌گواسته‌وه.
جێمیان لێ بردین به کارێـکی توندوتیژی که ویژدانی ته‌واوی جیهانی هه‌ژاند. ته‌مه‌نی 40 سـاڵ بوو. یه‌کێـک بوو له پـێنج برا، کوڕی دایک و باوکێـک بوو که بێ وچان کاریان کردووه هه‌تا گه‌وه‌ریان کرد. زوویه‌کی ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ دایک و باوکی کرد و پـێم گوتن هه‌موومان به له‌ده‌سـتدانی جێم دڵمان ته‌زیوه.
ده‌بێت ڕوون ئاشـکرابین له باره‌ی داعشه‌وه، په‌لاماری چه‌ندان شار و گوندیان داوه و که‌سانی بێ گوناه و سیڤیلی بێ چه‌کیان کوشتووه، ژن و منداڵیان ڕفاندووه و ئه‌شکه‌نجه‌یان داون و ده‌سـتدرێژیـیان کردووه‌ته سه‌ر نامووسیان و وه‌ک کۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون و هه‌زاران موسڵمانیان کوشتووه له شیعه و سووننه‌ش و هه‌روه‌ها کرستیان و که‌مایه‌تیـیه ئاینیـیه‌کانیان کردووه‌ته ئامانج و له ماڵه‌کانیان ده‌ریانکردوون و که‌ی توانیویانه کوشتوویانن، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ئاینێـکی دیکه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵکوژیـیان له دژی گه‌لانی دێرین کردووه. بۆیه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی هیچ ئاینێـک ناکه‌ن، زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کانیان موسڵمانن، وه هیچ ئاینێـک نیـیه ڕێگه به سه‌ربڕینی که‌سانی بێ گوناه بدات و هیچ خوداوهندێـک نیـیه ئه‌وانه‌ی پێ قبوڵبێت که دوێنێ و هه‌موو ڕۆژێـک ده‌یکه‌ن.
داعش هیچ بیروباوهڕێـکی نیـیه و هیچ ڕێز بۆ مرۆڤایه‌تی دانانێت. بۆیه بیروباوه‌ڕه‌که‌یان مایهپـوچه، ڕه‌نگه بڵێن ئه‌وان له حاڵه‌تی شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا یان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان دهوروپشـتیان ده‌ترسێنن و هیچیان بۆ دهسـتبهر ناکه‌ن جگه له کۆیله‌یه‌تی هه‌میشه‌یی بۆ تێڕوانینه پـوچهکهیان و نه‌هشتنی ڕه‌فتاری شارسـتانیانه.
خه‌ڵـکی له‌و جۆره له کۆتایـیدا شـکست ده‌هێنن، چونکه ئاینده بۆ که‌سانی بونیادنه‌ره نه‌ک ئه‌وانه‌ی وێرانکاری ده‌که‌ن، به‌ڵێ بۆ که‌سانی وه‌ک جیمس فۆڵی و زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌یه که ئه‌م کوشتنه تووشی شۆکی کردن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بیکات بۆ پاراسـتنی خه‌ڵکه‌که‌ی، وریا و توند ده‌بین. له هه‌ر شوێنێـک ئه‌مه‌ریکایی ئازاربدرێت، ئه‌وا ڕێوشوێنی پـێویست ده‌گرینه‌به‌ر. بۆیه له دژی داعش کاردانه‌وه‌مان ده‌بێت.
خه‌ڵـکی عێراقیش که به پشـتیوانی ئێمه شه‌ڕی داعش ده‌کات ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی پـێکه‌وه ئه‌و تێرۆرسـتانه له کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌ربکه‌ن.
حکومه‌ت و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌بێت هه‌وڵه‌کانیان یه‌کبخه‌ن بۆ ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بڵاوبـبێته‌وه. ده‌بێت به ڕوونی ئه‌م جۆره بیروباوه‌ڕه پـوچانه ڕه‌تبکرێنه‌وه. شتێـک که هه‌موومان ده‌توانین له‌سه‌ری کۆک بین ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێـکی وه‌کو داعش له سه‌ده‌ی 21 دا جێگه‌ی نابێته‌وه.