له شارێکی ئه‌مه‌ریکا پێکدادان له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ڕوودیدا پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس کوڕێکی ته‌مه‌ن 18 سالانی بێچه‌کی کوشت.
گه‌واهده‌ران له ولایه‌تی له شاری فێرگسنی مزوری ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و دوکانه‌ی که مایکل بروان به‌وه تاوانبار کراوه دزی له‌وێ کردبوو به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی بکوژرێت.
پێشتریش خه‌ڵکی هۆڕنی ئۆتۆمبێله‌کانیان لێده‌دا و به سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ده‌ڕۆشتن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌که‌ی خێزانه‌که‌ی بروان ڕایگه‌یاند پۆلیس هه‌وڵ ده‌دا به بڵاو کردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌کی ڤیدۆیی براون له‌که‌دار بکات.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.