هێرشه ئاسمانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق بۆسه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هۆکاری کرانه‌وه‌ی چه‌ند باریکه ڕێیهکن بۆ خۆده‌ربازکردنی ئێزیدیه‌کان له شاخی شنگال.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ئێزیدیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی سپی خۆپیشاندانیان کردووه و له دروشمه‌کانیاندا سوپاسگوزاریی خۆیانیان ده‌رده‌بڕی بۆ هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا دژی توندڕه‌وان و هه‌روه‌هاش بۆ دابینکردنی پێداویستیه مرۆڤایه‌تیه‌کانی وه‌ک خوارده‌مه‌نی و ئاوی خواردنه‌وه، به‌ڵام داوای کۆمه‌ک و یارمه‌تی زیاتریشیان ده‌کرد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ستیکردووه به دابینکردنی چه‌کی سوک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ڵام دوو دڵه له‌وه‌ی چه‌کی قورس بدات به هێزی پێشمه‌رگه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرتی ئایشه ته‌نزیم، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه: