جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ڕۆژی سێشه‌ممه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی کردووه.
کۆشـکی سـپی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌ڕێز بایدن له باره‌ی پـێشـهاته سـیاسی و له‌شـکریـیه‌کان له عێراق وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی کردووه و هه‌روه‌ها له باره‌ی دوو په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌که‌ی خۆی و سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی که‌سایه‌تی سیاسی عێراقی، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆکی عێراق فوئاد مه‌عسوم ڕاسپـێردراوه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
جێـگری سه‌رۆک هانی سه‌رۆک بارزانی دا که له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بادی کاربکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی گشـتگیر بۆ هه‌موو عێراقیـیه‌کان.
بایدن هه‌روه‌ها بارزانی ئاگادارکرده‌وه له دوا هه‌وڵه‌کانی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره‌کانی سه‌ر چیای شه‌نگال و یارمه‌تیـیه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق له دژی داعش.
پاشان بارزانی پـشتیوانی خۆی بۆ عه‌بادی ده‌ربڕیوه و گوتویه‌تی ئاماده‌یه هاوکاری بکات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی دیکه تاوه‌کو پـێـکهاته جیاوازه‌کانی وڵاته‌که یه‌ک بخه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته سیاسی و ئابوری و ئاسایشیـیه‌کانی عێراق.
له کۆتاییدا مه‌سعود بارزانی سـوپاسی جۆ بایدنی کرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه تهلهفۆنیـیهی کردوویه‌تی. هه‌ردوو سه‌رکرده به‌ڵێنیان دا به‌رده‌وام له پهیوهندیـیدابن.