فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئیسرائیل ئه‌مرۆ هێرشی ئاسمانیان کرده سه‌ر که‌رتی غه‌زه، هاوکات ملیتانانی فه‌له‌ستینی به‌رده‌وام بوون له موشه‌کبارانی باشوری ئیسرائیل و توندوتیژیه‌کان رویان له هه‌ڵچون کردوه به هۆی کوشتنی کلاوێکی فه‌له‌ستینی له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات.
به‌رپرسانی له شکری ئیسرائیلی گوتیان که فرۆکه‌کانیان 15 ئامانجی گروپی حه‌ماسی تیرۆرستیان له که‌رتی غه‌زه کرده ئامانج ، له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن 10 که‌سی سیڤل له هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیلی‌دا بریندار بوون. هه‌رسه‌باره‌ت به‌م هێڕشانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵین ئه‌و کاره له تۆڵه‌ی ئه‌و 20 موشه‌که بوو که له دوێنێوه له که‌رتی غه‌زه‌وه گیراونه‌ته باشوری ئیسرائیل ، ده‌شڵین به‌شی زۆری موشه‌که‌مانی گروپی حه‌ماس له ئاسمان ته‌ێنرابوونه‌وه. له لایه‌کی تره‌وه ئاستی توندوتیژی له ئۆرشه‌لیم له زیدبوندایه دوای ئه‌وه‌ی لاوێکی فه‌له‌ستینی به مردویی دۆزرایه‌وه ئه‌وه کاره‌ی که زۆرێک له خه‌ڵکان بروایان وایه که له تۆڵه‌ی رفاندنه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئه و سێ لاوه ئیسرائیله‌ی بووبێت که دواتر به مردووی دۆزرانه‌وه. فه‌رمون له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌دا.