وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر کۆتاییه‌ک بۆ قه‌یرانی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیلی و توندڕه‌وانی حه‌ماسدا ده‌بێت ببێته مایه‌ی چه‌ک داماڵینی حه‌ماس و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تریش.
گه‌وره دیپلۆماتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ واشنتۆن پاش چه‌ند ڕۆژێک له هه‌وڵی سه‌رنه‌گرتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ هێنانه ئارای ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتاش گه‌شبینه به‌وه‌ی کار له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان بکرێت بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕ.
به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌وه زیاتر له هه‌زار که‌س له غه‌ززه کوژراون و زۆربه‌شیان خه‌ڵکی سیڤیڵن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چه‌ک کردنی حه‌ماس گرنگه بۆ دڵنیابوون له پارێزراوی ئاسایشی ئیسرائیل.