باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش هه‌ر داخرابوو و کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که‌ش چوونه‌ته تونسی دراوسێوه به‌هۆی شه‌ڕێکی سه‌خت له نزیک شوێنی باڵیۆزخانه‌که له ترابولس.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت کاره‌کانی باڵیۆزخانه‌که‌ی ڕاگرتووه به‌هۆی توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی نیوان چه‌کدارانی لیبیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت داخستنی باڵیۆزخانه‌که کاتییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها پێشنیازیش ده‌کات هه‌مو هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی به زووترین کات به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه له لیبیا ده‌رچن.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.