به‌رپرسی ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر سوریا داوا له ته‌واوی جیهان ده‌کات گه‌مارۆی چه‌ک بخرێته سه‌ر ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ وێران بووه.
دیپلۆماتی به‌ڕازیلی پاولا سه‌رجیۆ پینهیریۆ له ڕۆژی هه‌ینی به ڕادیۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ڕاگه‌یاند هه‌مو لایه‌نه‌کان له سوریا سه‌رپێچی کردنێکی زۆر له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و هیچ که‌سیش به‌رپرس نه‌کراوه.
لێدوانه‌کانی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌رازیل له هه‌مان ڕۆژدا بوو که هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشی ئاسمانیان کرده سه‌ر شاری حه‌له‌ب و خه‌ڵکی خۆیان ده‌گه‌ڕان به شوێن ڕزگار بووان برینداره‌کانیان تیمانر ده‌کرد.
گوتیشی هیچ چاره‌سه‌رییه‌کی له‌شکری نییه بۆ ڕه‌وشه‌که ته‌نها ڕێککه‌وتن به ڕێگای وتووێژ کردن نه‌بێت.
شه‌ری ناوخۆی سوریا پێی له چواره‌م سالی ناوه تا ئێستاش هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ کۆتاییه‌که‌ی نییه. سه‌رهه‌ڵداوانی میانه‌ڕه‌و و توندڕه‌وی که هه‌وڵی ڕوخانی سۆک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن ئێستا له نێو خۆشیاندا کێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر گرته‌نه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.