دوو ئه‌ندامانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که پـێویسـته که‌سێـکی دیکه پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بگرێته‌ده‌ست، ده‌ڵێن سه‌خته پـشـت به نوری مالیکی بـبه‌سـترێت له شه‌ڕی دژی داعش و کۆکردنه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کانی عێراقدا.
ڕادیۆ سه‌وا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه له دانیشـتنێـکدا له کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا، ئیلیۆت ئه‌نگڵ ئه‌ندامی دیموکراتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی نیویۆرک گوتویه‌تی مالیکی ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌سـتدا بۆ ئاشته‌وایی نیشـتیمانی نێوان گشت عێراقیـیه‌کان، بۆیه با هه‌رچی زووه ده‌ستبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی بـبێت.
ئالبیۆ سیره‌ز ئه‌ندامی دیموکراتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی نیو جێرزی، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه گوتویه‌تی کاتی ئه‌وه هاتووه عێراقیـیه‌کان هه‌نگاو بنێن به ئاڕاسته‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراقیـیه‌کان بکات و خزمه‌تی هه‌مووشیان بکات. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد ته‌نها خه‌ڵـکی عێراق خۆیان بۆیان هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌یان بده‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی مالیکی ده‌ده‌ن.
ڕادیۆ سه‌وا له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا نووسیویه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی که‌وتووه‌ته ژێر فشـاری یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی نوری مالیکی قایل بکات ده‌سـتبه‌رداری پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری ببێت، چونکه پـێیان وایه شـکسـتی هێناوه له ڕابه‌رایه‌تیکردنی وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر یاخیبووانێـک که عێراقی خسـتووه‌ته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی باڵای حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکاش چوونه‌ته پاڵ ڕه‌خنه‌گرانی مالیکی، ده‌ڵێن ئه‌و خۆی به‌رپـرسیاره له‌و هه‌ڵانه‌ی کردوونی له چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه تایفیـیه‌کانی که‌وا له لایه‌ن چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانه‌وه قۆسترانه‌وه.