ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراق هه‌روادێ و ڕوو له ئاڵۆزبوونی زیاتره، پێشناچێت پره‌نسیپی له‌به‌ردانه‌واندن له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا زه‌مینه‌یه‌کی وه‌های بۆ ڕه‌خسابێت که بگوترێت هیوایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردن دێنێته ئاراوه.
عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت به هه‌ستیارترین ساته‌وه‌ختی مێژووی خۆیدا ڕه‌ت ده‌بێت و هه‌موو ئه‌و میکانیزمانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی وه‌ک ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه گرێداوه له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌ریندان.
نه‌ک هه‌ر ته‌نها له نێوه‌نده هزریه‌کاندا به‌ڵکو له خودی نێوه‌ندی سیاسی عێراقیشدا هێنده‌ی قسه‌کردن له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی عێراق وه‌ک وڵات هه‌ن به نیوهێنده هیوایه‌ک بۆ پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه نه‌ماوه.
کێشه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان له‌م وڵاته‌دا قووڵبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتونه‌ته ئاستێک وه‌ک بڵێی ئیدی کات کاتی یه‌کلابوونه‌وه‌یه‌تی.
وڵاتانی ناوچه‌که هه‌ر یه‌که و به‌شی خۆی ده‌ستی هه‌یه له خۆشکردنی ئاگری ئاینزایی عێراقدا.
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر ئۆمێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
فازیل وه‌لیان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
هه‌رچه‌نده تا ڕابردووه‌یه‌کی نزیکیش ئاماژه‌کان هه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بوون که مانه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سایکس پیکۆ هێشتا پێویسته، به‌ڵام که‌م تا زۆ‌رێک ئه‌و پێویست بوونه به‌ره‌وه کاڵبوونه‌وه ده‌ڕوات به‌تایبه‌تیش پاش ڕووداوه‌کانی سوریا و عێراق و پاوانخوازیه‌کانی ئێران له ناوچه‌که‌دا.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌دا کورد ده‌توانێت چی بکات؟ یانیش به چ میکانیزمێک ده‌توانێت خۆی له ئاگری گێرمه و کێشه‌کانی بپارێزێت؟
خواستی سه‌ربه‌خۆیی له نێو کوردا خواستێکی له مێژینه‌یه و له سه‌روه‌خته جیاوازه‌کاندا به‌رده‌وام که‌وتۆته به‌رده‌م شوره‌ی نه‌بوونی زه‌مینه‌ی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
ئه‌ی له ئێستادا چۆن ده‌بێت؟ ئایا ئه‌و هه‌لومه‌رجه بۆ کورد ڕه‌خساوه که سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت؟
هه‌تا ئێستا ته‌نها سه‌رۆکێکی حکومه‌ت ڕاشکاوانه پشتیوانی له‌و خواسته‌ی کورد کردبێت، به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل بووه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: