ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکای کردووه ڕوونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که ده‌ڵێن گومانبارێکی که له‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر کرابوو سیخوری بۆ ئه‌مه‌ریکا کردووه.
به پێی ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کارمه‌نده‌ی بۆ به‌شی زانیاری ئه‌ڵمانیا کاری کردبوو زانیاری داب‌و به ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا که خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه کردنه له‌سه‌ر چالاکی بواری زانیاری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌ڵمانیا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی مایکل براوندایه.