ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت ئه‌م ڕه‌وشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که بۆته هۆکارێک بۆ گه‌شه‌کردنێکی زیاتری توندڕه‌ویی له ئیسلامی سیاسی‌دا و جموجۆڵه‌کانیشیان.
بۆ نمونه ئه‌وه‌تا داعش له دوو وڵات‌دا شه‌ڕ ده‌کات له سوریا و له عێراق.
له زۆر ناوچه‌ی سوننه نشینی عێراقدا شکستی به له‌شکری وڵاته‌که هێناوه و توانیویه‌تی کۆنترۆڵی شارێکی وه‌ک موسڵ بکات.
داعش له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2013 دا پاش تێکه‌ڵ بوونی دوو ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و به‌ره‌ی نوسره له سوریا پێکهات. به‌ڵام هه‌ر زوو به‌ره‌ی نوسره پاشه‌کشه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و شه‌ڕ که‌وته نێوانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه ده‌ڵێت خاوه‌نی زیاتر له ده‌هه‌زار چه‌کداره به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی نه‌یتوانیوه هه‌ر هیچ نه‌بێت تا ئێستا ئه‌و زانیاریه پشتڕاست بکاته‌وه.
له سه‌ره‌تادا ده‌گوترا که زۆرینه‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی داعش له سوریان و ئه‌وجا عێراق له پله‌ی دووه‌مدا بووه. ده‌گوترێت زۆربه‌ی چه‌کداره‌کانی داعش له سوریا سه‌ریایین و ئه‌وانه‌ی عێراقیش عێراقین، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌کانیان له ده‌ره‌وه براون و ئه‌زموونی شه‌ڕیان له وڵاتانی تری وه‌ک ئه‌فغانستان و چه‌چان و عێراقیشدا هه‌یه.
داعش ئه‌م هێز و تواناییه‌ی له کوێ هێناوه؟
ئایا ئه‌و شه‌ڕه‌ی داعش ده‌یکات به‌شێکه له قه‌یران و ناکۆکی زیاتر له 1400ساڵه‌ی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان؟
ئه‌م شه‌ڕانه‌ی داعش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی سوریا و ئێرانی هاوپه‌یمانیه‌تی، یان له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌ره‌کانی سوونه‌دایه له ناوچه‌که وه‌ک شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و تورکیا؟
میوانی به‌رنامه:
سه‌ڵاح بایه‌زیدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
به‌ڕێز بایه‌زیدی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانیشه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
دید و بۆچوونه‌کان له‌سه‌ر داعش جیاوازن، هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌م ڕیکخراوه بۆته به‌شێک له یاریه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر تا مل به‌و هێزه سونیانه بدات له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا گوێڕایه‌ڵی مالیکی نین.
له به‌رامبه‌ریشدا ڕایه‌کی تر هه‌یه ده‌ڵێت داعش هێزێکی توندڕه‌وی ئیسلامی خاوه‌ن ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بیه و ده‌شڵێن به‌ڵێ دژایه‌تیه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئاڕاسته‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌کات، به‌ڵام دژایه‌تیه‌کانی بۆ دۆزی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناکرێت نادیده بگیرێن.
داعش له سوریا دژایه‌تیه‌کی به‌رچاوی کورد و خواسته‌کانی کورد ده‌کات، ده‌یان شه‌ڕی له‌گه‌ڵ یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ل کردووه واته (یه‌په‌گه) به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست بێنێت له‌و شه‌ڕانه‌یدا.
ئه‌ی چۆن له عێراق ئه‌و هه‌موو به‌ره‌وپێشچونانه به‌ده‌ست دێنێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: