کاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن زیاتر له 80 ته‌رم تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه، دوو ڕۆژ پاش لافاوێکی کوشتنده که به‌شێکی ناوچه دوورده‌سته‌کانی باکوری ئه‌فغانستانی گرته‌وه.
هێزه‌کانی فریاگوزاری له شارۆچکه‌ی گوزرگاێ نور له هه‌رێمی باغلان له ڕۆژی شه‌ممه ئاسته‌نگێکی زۆریان هه‌بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوربانییه‌کان له‌و شوێنانه‌دا له کاتێکدا هه‌لی کۆپته‌ری له‌شکری به ئاسمانه‌وه بوون بۆ گه‌یاندنی که‌ره‌سته‌و پێداویستی بۆ هه‌زاران که‌سی که ماڵ و حاڵیان ده‌ستداوه.
سه‌رکرده‌ی له‌شکری فازڵ ڕه‌حمان به‌رپرسی خۆجێیی پۆلیس گوتی نزیکه‌ی 850 خانوبه‌ره له ناوچوون و زیاتر له هه‌زار خانوش به‌هۆی بارانه تونده‌که‌و لافاوه‌که‌وه زیانیان پێ که‌وتووه و له ئاکامدا هه‌زاران که‌س پێویستیان به په‌ناهگا، خۆراک ، ئاوی خواردنه‌وه‌و ده‌رمان هه‌یه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیاتریش بکات له کاتێکدا هێشتا به‌ده‌یان که‌س بێسه‌روشوێنن.
ئه‌و لافاوه‌ش مانگێک پاش داڕمانی زه‌وی بوو که له هه‌رێمی باداخشان ڕویدا‌و سه‌دان که‌سی کوشت.