ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵێـک سزای نوێی به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاند وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانی له وڵاتی ئۆکرانیا.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه لیستێـکی به ناوی 7 که‌سی نزیـکی سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن و 17 کۆمپانیا بڵاوکرده‌وه که‌وا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه، وه‌کو سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانیان ئه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریکا هه‌بن و هه‌روه‌ها ڕێگه به‌و که‌سانه نادرێت سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن.
له نێو که‌سه‌کاندا، ئۆلێگ بلاڤاتسێڤ نێردراوی تایبه‌تی ڤلادیمیر پـوتن بۆ هه‌رێمی کریم، سێرگێی چێمێزۆڤ سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕۆستێکی ته‌کنیکی که ده‌وڵه‌تی ڕووسیا خاوه‌نێتی، دمتری کۆزاک جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر، یێڤگێنی موورۆڤ سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنی فیدراڵی ڕووسیا، ئه‌لێکسی پـوشکۆڤ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی دۆما، ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کرێملن.
کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند که‌وا واشنتن ڕێگه له هه‌نارده‌کردنی ئامێری پـێشـکه‌وتووی ئه‌مه‌ریکایی ده‌گرێت که ڕه‌نگه بۆ به‌هێزکردنی توانا سه‌ربازیـیه‌کانی ڕووسیا سوودیان لێوه‌ربگیرێن. گوتیشی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بازرگانی ئه‌مه‌ریکا پـێـکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی هه‌ر پـرۆسه‌یه‌کی هه‌نارده‌کردن که ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا هه‌بن.